هاوسەنگی دەپارێزن.. وردەكاری سەردانەكەی محەمەد بن سەلمان بۆ چین

جیهان

24/02/2019‌ 750 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زافر عەجەمی بەرێوەبەری كۆمەڵەی چاودێری كەنداو لەكوێت رایگەیاند، سەردانەكەی محەمەد بن سەلمانی جێشنینی سعودییە بۆ چین ئیجگار گرنگ‌و بایخدارە و بەسەرتۆپی سەردانەكانی ناوبراوە دادەنرێت بۆ ئەو وڵاتە.

ناوبراو لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ "سبوتنیك" راشیگەیاند، پەیوەندییەكانی سعودییە و چین لەسەر سێ تەوەری سەرەكی بەندن، كە یەكەمیان پەیوەندییەكان میژوویین، واتە كاڵا بەرهەمهاتووەكانی چین لەدێرزەمانەوە لە بازارەكانی سعودییە بوونیان هەیە، كە پەیوەندی بەهێزی نێوان ئەو دوو دەوڵەتەش لەهەشتاكانی سەدەی ڕابردووهوە دەستی پێكردووە، دوای شانشینی سعودییە كۆسیستەمی موشەكی چینی (بای ڕۆژهەڵات)ی كڕی، كە هێشتا لە سعودییە ماوە و كاری پێدەكرێت. 

هەرچی خاڵی دووەمە، ئەو بەرپرسە رایگەیاند، كە پەیوەندی نێوان ریاز و پەكین پەیوەستە بەهاوسەنگییەكان لە ناوچەكەدا‌، بە تایبەتیش ئیمپریالیزمی ئەمریكا لەو ماوەیەی دوایدا كەڵبەكانی خۆی گڕكردوونەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ناوچەكە و بە تایبەتیش سعودییە، ئەمەش‌ پاڵی بە شانشینەكەوە ناوە پەی بە پێویستی كردنەوەی ئاسۆی بەریت و بەدوای ستراتیژی جێگرەوەدا بگەڕێت، ئەمەش بەوە دەبێت دەستی بگاتە چین و دەولەتە زلهیزەكانی دیكە. 

هەروەها ئەوەی راگەیاندووە، خاڵی سێیەمیش ئەو پەیوەندییانەی سعودییە لەگەڵ چین هەیەتی، كە پابەندبوون وابەستەبوونە بۆ شانشینی سعودیە، بە هۆی ئایندەی پڕۆژەی ڕێگەی حەریر-ەوە، كە بە باكووری خاكی سعودیەدا تێدەپەڕێت، ئەمەش وا پێویست دەكات سعودیە لە سەر گۆڕەپانی چین بوونی هەبێت، چ بە تەنیا یاخود لە چوارچێوەی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداودا.

كۆمپانیای ئارامكۆی سعودییە ڕێككەوتننامەیەكی مۆركردووە بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەكی هاوبەش لەگەڵ كۆمپانیای نورینكۆی چینی بۆ پەرەپێدانی كۆمەڵگای پتڕۆكیمیاوییەكان لە شاری بانجین، سەرمایەی وەبەرهاتوو لەو پڕۆژەیەدا دەگاتە 10 ملیار دۆلار.  ئارامكۆ ووتیشی " كۆمپانیاییەكی تازە بە ناوی "ئارامكۆ – هواجین بۆ پتڕۆكیمیاوییەكان" دادەمەزرێنن كە پاڵاوگەیەكی ووزەی بەرهەمهێنانی بە 300 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەخۆدەگرێت، وە یەكەی تێكشكاندنی ئیسیلین بە ووزەی بەرهەمهێنانی 1.5 ملیۆن تەنی ساڵانە".

ڕێڕەووێكی ئابووری
ناتالیا زامارایفای شارەزای لێكۆڵینەوە ڕۆژهەڵاتییەكان لە ئەكادیمیای زانستەكان لە روسیا وتی: دەبێت چین هاوسەنگییەك لەگەڵ سعودیەدا ڕاگرێت لە بەرژەوەندییەكانیدا لەبەندەری غوادر پاكستانی، كە لەلایەن ڕیازەوە پارەدار (تمویل)  دەكرێت، ئەمەش دوای ئەوەی سعودییە و پاكستان ڕێككەوتن پاڵاوگەیەكی نەوتی بە بەهای 10 ملیار دۆلار دابمەزرێنن لە نزیك شاری غوادر.

هەروەها غولام ساروارخانی وەزیری نەوتی پاكستانی لە بارەی ئەو ڕێككەوتننامەوە، كە لە دوا سەردانی محەمەد بن سەلمانی بۆ پاكستان واژووەكراوە وتی: ڕێككەوتننامەكە سعودییە دەكاتە هاوبەشێكی گرنگی ڕێڕەوویئابووری پاكستانی – چینی، لای خۆشییەوە خالید فالح –ی وەزیری ووزەی سعودیە گووتی ئەو پڕۆژەیە كردەی پەرەپێدانی پاكستان جێگیر دەكات.

ڕێككەوتننامەكان بە بەهای 28 ملیار دۆلار
وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سعودییەش لە 22 ی فبرایەری ئەمساڵ ڕایگەیاند، مونتەدای وەبەرهێنانی سعودی – چینی 35 ڕێككەوتننامەی هاریكاری ئابووری هاوبەشی لێكەوتووەتەوە، كە بەهاكەیان زیاتر لە 28 ملیار دۆلاری ئەمریكییە، 25 لایەنی حكومی و كەرتی تایبەتیش بەشداریان تێدا كردووە.

سەرچاوە: پێگەی ئەلەكترۆنی  SPUTNIK
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر