سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەژێر كاریگەری پارەی بیانیدایە

جیهان

24/02/2019‌ 882 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نووسەر "بن فریمان"، كە لەوتارێكیدا لەگۆڤاری "زی نیشن" بڵاوكردووەتەوە دەڵێت: سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەژێر كاریگەری پارەی بیانیدایە، ئەمەش لە رێگەی ناوەندەكانی توێژینەوە، كە ئەو پارانە وەردەگرن.

بن فریمان دەشڵێت: ناوەندەكانی توێژنەوەی ئەمەریكی ملیۆنان دۆلار لەحكومەتە سەركوتكەرەكان وەردەگرن لەبەرانبەر پێكهێنانی سیاسەتی دەرەوەدا و بەكارهێنانی لە خزمەتی خۆیدا.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە ساڵی 2016 گەلی ئەمەریكای بە ئاگا هێنایەوەو بۆیان دەركەوت سیستەمی سیاسی وڵات لەبەردەم دەستێوەردانەكانی دەرەوەدا كراوەیە.

ئەوەشی روونكردووەتەوە، روسیا ماڵپەرەكانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكانی قۆستەوە لە میانی چەتە ئەلیكترۆنییەكان و ئەو بەكارهێنەرانەی ناویان تۆمار نەكراوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات زۆربەی ئەمەریكییەكان ئاگایان لە كاری ناوەندەكانی تویژنەوە نییە، هەتا ئەوانەشی كار لەناو زانیاریەكان دەكەن، نەیانتوانیوە لە سروشتی كارەكەیان تێبگەن.

هەروەها لەروونكردنەوەكەیدا، نووسەر باسی ئەوە دەكات، شارەزاكانی ناوەندەكانی توێژینەوە سەرچاوەی بنەڕەتین بۆ باسكردنی راگەیاندنی بابەتەكانی سیاسەتی دەرەوەو ناوخۆو سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان بەلای خاوەن بڕیارەكانەوە لە واشنتۆن.

هەروەها ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەندامانی كۆنگرێس‌و بەرپرسانی دەسەڵاتی جێبەجێكردن بەشێوەیەكی زۆر پشت دەبەستن بە ناوەندەكانی توێژینەوە لە زۆربەی كێشەكاندا، تا بۆ هاوكاری كردنی داڕشتنەوەی سیاسەتی گشتیش، بەڵام ئەو متمانەیە لە جێگای خۆیدا نییە كاتێك روونببێتەوە ئەم ناوەندە گرنگانە بۆ فرۆشتن بێت.

بن فریمان ئەوەش دەڵێت: حكومەتە بیانییەكان دەیان ملیۆن دۆلار بەم دامەزراوانە دەبەخشن، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی ئەم دامەزراوانە فكرین‌و بەمەبەستی قازانج نین و ئەو یارمەتیانەی وەریدەگرن زۆر دوورە لە دیاریە خێرخوازەكان.

پاڵپشتی و نهێنی 
وڵاتەكان داوا لەم ناوەندانە دەكەن بەشێوەیەكی نهێنی پاڵپشتیان بكەن لەكاروباری دەرەوەدا، لەو بارەیەوە نوسەر باسی خۆلادان‌و قسەیەكی سەرۆكی پەیمانگەی رۆژهەڵاتی ناوەراست "بول سالم" دەكات بەوەی وتوویەتی: نابێت پارە وەربگیرێت بەتایبەتی پارەی بیانی بۆ دارشتنەوەی كاری ناوەندەكانی توێژینەوە، چونكە سەربەخۆیی ئەو دامەزراوانە بابەتێكی پیرۆزە.

بەڵام ناوبراو دەڵێت: ئەگەر بەدواداچون بۆ بابەتی پارە بكرێت ئەوا شتی نامۆو گاڵتەجاری دەبینی و روونیكردووەتەوە واشنتۆن رۆژانە هەڵسوكەوت لەگەڵ رووداوەكانی سیاسەتی دەرەوەدا دەكات لە میانی ناوەندەكانی توێژینەوەوە، بەشێوەیەك شارەزایان كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردنی ئاشكرا بۆ سەرجەم بابەتەكان، تەنیا بابەتی پارەدا كردن نەبێت.

بن فریمان هێما بۆ ئەوەش دەكات، كە پەیمانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەئاشكرا ئەوەی دەرخستووە ملیۆنان دۆلاری لەسعودییەو كەمتریش لە وڵاتەكانی تری كەنداوەوە بۆ دێت، لەكاتێكدا ئیمارات گەورەترین پاڵپشتییەتی‌و ناوەندی پێشكەوتنی ئەمەریكی باسی لەوە كردووە 1.5 ملیۆن دۆلاری لە ئیمارات وەرگرتوە بەلای كەمەوە.

بڕێك پارە
بەگوێرەی شیكاری رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، سەرجەم ناوەندەكانی توێژینەوەی تایبەت لە سیاسەتی دەرەوە لەواشنتۆن بڕێك پارەی بۆ دێت یان وەری گرتوە، جا لە رژێمە سەركوتكەرەكانەوە بێت لە رۆژهەلاتی ناوەراست یان لە هەر وڵاتێكی تر.

ئەمەش بەشێكی بچووكە لە راستی، چونكە ناوەندەكانی توێژینەوە بە یاسا پایەند نین بەوەی بە شێوەیەكی ئاشكرا رایبگەیەنن كێ پارەیان دەداتێ.

نووسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بە گوێرەی یاسای ئێستا، رێگە بە ناوەندەكانی توێژینەوە دەدرێت هەڵس و كەوت لەگەڵ ئەو بیانیانەدا بكرێت كە نوێنەری ئەو حكومەتانەن (ئەوانەی پارە بە ناوەندەكان دەدەن).

یاسای تۆماركردنی وەكیلە بیانیەكان ژمارەیەك لە بەشداربووان، ئەوانەی نیەتی باشیان هەیە و دەیانەوێ بخوێنن ئەكادیمی و زانستین دەبەخشرێن.

هەر بە گوێرەی یاساكە، داوایان لێدەكرێت زانیاریان پێ بدەن دەربارەی ئەو كەسانەی لە بەرژەوەندییاندا ار دەكەن، سەرەرای تۆڕی پەیوەندیەكانیان. ئەو كرێیەی وەری دەگرن، جگە لەو لایەنە بیانیانەی لە جیاتی ئەو كاردەكەن. جگە لەوەی داوای زانیاریەكی رونیان لێدەكەن بۆ زانینی ئەو هێزەی لە جیاتی ئەو كار دەكەن، سەرەرای ئەوەی لەسەر ناوەندەكانی تویژینەوە پێویستە بە تەواوەتی سەرچاەی دارایی ئاشكرا بكات و هەر پێكدادانێكی ئەگەریی بەرژەوەندی كە سەرجەم بەرهەمە نوسراوەكان دەگرێتەوە، سەرەرای گوتنی لەبەردەم كۆنگرێس.

سەرچاوە: الجزیرە.
وەرگێران : حلمی رەسول رەزا