سێ‌ بژاردەی لەبەردەمدایە.. عێراق گەنم لەدەرەوە دەكڕێت

عیراق

24/02/2019‌ 987 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو وەزارەتە لە بەرنامەیدا هەیە لەڕێگای كەمكردنەوەیەكی جیهانییەوە بڕی ٥٠ هەزار تۆن گەنم لە وڵاتانی دەرەوە بكڕێت.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی كەمكردنەكە رۆژی ٣ ی مانگی ئازارە .

لەلایەكی ترەوە ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز ئاشكرایكرد، كە ئەمساڵ عێراق دەیەوێت گەنم لە وڵاتانی ئەمەریكا و كەنەداو ئوستڕالیا بكڕێت، ئەو وڵاتەش بە گەورە هاوردەكارانی دانەویڵە لەجیهاندا دادەنرێت ، كە ساڵانە پێویستی بە ٥ ملیۆن تۆن گەنم دەبێت .

وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ بەرنامەی كۆبۆنی خۆراك ، پێویستی بەوە هەیە گەن‌و و برنج لەدەرەوە هاوردە بكات ، كە چەند ماددەیەكی پێویستی وەك ئارد و برنج و رۆنی زەیت و شەكر و شیری منداڵان دەگرێتەوە .

لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراقی لەڕێگای هاندانی وەبەرهێنانی كشتوكاڵییەوە ، هەوڵ دەدات خۆبژێوی لەبواری دانەویڵە دابین بكات ، بەڵام بەهۆی ئەو كەشوهەوا وشكەی ساڵی ٢٠١٨ عێراقی گرتەوە ، ئەو وڵاتە لەچاو ساڵانی پێشوو بڕێكی زیاتر لە دانەویڵەی لەدەرەوە هاوردە كردووە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی