سەرۆكی چین داوا دەكات مەترسییە داراییەكان لەوڵاتەكەی دووربخرێنەوە

جیهان

25/02/2019‌ 796 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی چین بڵاویكردەوە، شی جین بینگی سەرۆكی وڵاتەكەی باسی لەوە كردووە دەبێت پەكین هەوڵ بدات سەقامگیری لەبواری گەشەی ئابووری بەدینهێنێت و ئەو مەترسیانەشی لەسەر سیستەمی دارایی ئەو وڵاتە هەیە دووربخرێنەوە .

بەهۆی ئەوەی ٣٠ ساڵ دەبێت گەشەی ئابووری چین بەو راددەیە هێواش نەبووە ، ئەوەش وای لەكار بەدەستانی ئەو وڵاتە كردووە، كە بۆ گەشەكردنی ئابووری وڵاتەكەیان پەنا ببەنە بەر كەمكردنەوەی باج و سووكردنی مەرجەكانی پێدانی دەستەبەری ئابووری .

هەر لەو بارەیەوە سەرۆكی چین رایگەیاندووە بۆ گەشەیەكی ئابووری سەقامگیر ، دەبێت زیاتر تیشك بخەیەنە سەر دوورخستنەوەی مەترسییەكان لەسەر ئابووری وڵاتەكەمان ، لەهەمانكاتدا  پێویستمان بەهەمواركردنەوەی ئەوتۆ  هەیە كە ڕێگە نەدات هەڵگەرانەوە  لە هەردوو بواری سیاسەتی دارایی و ئابووری رووبدات ،  دەستەبەری ئەوەش بكات كە ئابووری لەچوارچێوەیەكی گونجاو دا كار بكات.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
سەرچاوە: CNBC ARABIA