شارپرێس:
به‌هۆی تویتێكی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی به‌رزیی نرخی نه‌وته‌وه، له‌بازاڕه‌كانی نه‌وت له‌جیهاندا نرخه‌كه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌تویتێكدا ڕه‌خنه‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت گرت‌و وتی:"نرخی نه‌وت زۆر به‌رزه، ئه‌ندامانی ئۆپیك تكایه له‌سه‌رخۆبن".
دوای تویته‌كه‌ی ترامپ، نرخی نه‌وتی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی 1.74% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، یه‌ك به‌رمیل نه‌وت نرخه‌كه‌ی بووه 65.95 دۆلار.
ڕ . ج