نەخۆشخانەی فال دۆگراس.. سندوقی رەشی نەخۆشی سەرۆكەكانی جیهان

جیهان

26/02/2019‌ 2131 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەل پێشكەوتنی خزمەتگوزارییە پزیشكیەیكان لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا و بڵاوبوونەوەی ناوەندە چارەسەرییەكان بەپێشكەوتووترین ئامێری پزیشكی، سەرەرای هەبوونی دكتۆری سەركەوتوو، كەچی زۆربەی سەرۆكەكان‌و ناودارەكان بەباشی دەزانن لە دەرەوە چارەسەر بكرێن.

نەخۆشخانەی فال دۆگراس
نەخۆشخانەی ناوبراو لەپایتەختی فەرەنسادا پاریس بەسندوقی رەشی تەندروستی سەرۆكەكانی جیهان دادەنرێت و نەخۆشخانەكە لە ژێر فەرمانی وەزارەتی بەرگری فەرەنسی و سەركردەی هێزە چەكدارەكاندایە.

ناوبانگی ئەو نەخۆشخانەیە لەوەوەیە، كە تایبەتە بەسەرۆكەكان‌و شوێنێكە ناودارانی جیهان لەبواری سیاسەت و دارایی و سوپا رووی تێدەكەن.

رۆژنامەی (صوت الامە) لەراپۆرتێكی ماڵپەری (دویتشە فیلە) بڵاویكردەوە، ئەو نەخۆشخانە سەربازییە ئاسایی نییە، ئەمەش بەهۆی ئەو نهێنییەكانی نێو نەخۆشخانەكەیە و ئەگەر ئاشكرا بكرێت دەبێتە مایەی كودەتای سەربازی لەچەندین شوێنی جیهاندا، بۆیە لە ژێر چاودێرەیەكی توندایەو ناتوانرێ نێهنیەكانی بزانرێ.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە، نەخۆشخانەكە چەندین دیمەنی لەفلیمی (لوك بوسن)ی لە خۆگرتووە، كە پاڵەوانەكەی ئەكتەری بەناوبانگی ئەمەریكی (سكارلیت جونسون)ە، هەروەها لەو نەخۆشخانەیەدا چەندین سیاسەتمەداری تێدا چارەسەر كراوە لەوانە سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا نیكۆلا ساركۆزی و هەردوو سەرۆك وەزیرانی پێشووی فەرنسا (فرانسوا فیون) و (ئالان جوبیه) سەرەرای ژمارەیەك لەسەركردەی وڵاتە بیانییەكان‌و لە سەروی هەمووشیانەوە سەرۆكی ئێستای جەزائیر (عبد العزیز بۆتفلیقە)، كە نەخۆشخانەكە لە یۆلیوی 2016 دا داخرا.

جگە لەو نەخۆشخانەیە چەندین نەخۆشخانەی تر هەیە، كە تایبەتە بەسەرۆك‌و كەسە ناودارەكانی جیهان، كە تێدا چارەسەر وەردەگرن، لەوانە نەخۆشخانەی پێرسی.

ئەو نەخۆشخانەیە لە شاری كلامار كەناری رۆژئاوای نزیك پاریسە، و یەكێكە لە بەناوبانگترین نەخۆشخانەكانی پاریس و كەسایەتیە سیاسیە بیانیەكان روی تێدەكەن و سەر بە وەزارەتی بەرگریە، بە لیهاتوویی و ئامادەكاری پێشكەوتو و پاراستنی نهێنی تۆمارەكانی تەندروستی نەخۆشەكان بەناوبانگە. و لە نەخۆشخانەی فال دوگراس ی سەربازی دەچێت لە پاریس.

بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1920 دا كرایەوەو چەندین جاریش نۆژەن كراوەتەوە لە سالەكانی 1961 و 1990 و 1996، و لەگەڵ ئەوەی نەخۆشخانەیەكی سەربازیە ، بەلام بۆ خەلكی مەدەنی و سەربازیش كراوەیە، و روبەرەكەی 60 هەزار مەتری چوارگۆشەیە.

نەخۆشخانەكانی پاریس خاوەن بەهایەكی گرنگی جیهانین، و بەردەوام دەخرێنە پۆلینكردنە نێوەوڵەتیەكانەوە بۆ باشترین دامەزراوە پزیشكیەكان، و بە وێستگەیەكی جیهانی دادەنرێت بۆ گەشت و گوزارو چارەسەكردن، نەك بە تەنها بۆ سەركردە عەرەبەكان و پیاوانی دەوڵەت، بەلكو بۆ دەوڵەمەندەكانی ناوچەكەش، و ساڵانە هەزاران نەخۆش روی تێدەكەن، لە نێویاندا هەزاران بەرپرسی گەورەی تێدایە.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا