سەرۆكی ئێران: لەبواری خۆراكیدا گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی

جیهان

26/02/2019‌ 789 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەسەن رۆهانی ، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لەبواری بەرهەمهێنانی بەشی زۆری بەرهەمە خۆراكییە سەرەكییەكان، گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی .

روحانی لەمیانی چاوپێكەوتنی بە وەزیری كار و بەشێك لە كارمەندانی ئەو وەزارەتە راشیگەیاند، سێ ساڵە ئێران لەبەرهەمهێنانی گەنمدا گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی ، لەسەدا ٩٠ی شەكریش خۆمان بەرهەمی دەهێنین ، لەماوەی ساڵی رابردووشدا  سیقات رۆنی خۆراكی بەرهەم دەهینین ، ساڵی داهاتووش زیاتری دەكەین ".

هەروەها رایگەیاند، لەوەتەی شۆرشی ئیسلامی هەڵگیرساوە ، ٤٠ قات بەرهەمهینانی ماسیمان زیاد كردووە ، دەستوانین بەرهەمی ماسی كاڤیار  و رۆبیان هەناردەی دەرەوە بكەین .

سەرۆكی ئێران لەباسی رەخساندنی دەرفەتی كاریشدا گوتی " لەماوەی ٥ ساڵی رابردوودا ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار هەلی كارمان رەخساندووە  ، هەروەك گوتی ئەگەر سەرنج بدەین ژمارەی ئەو كەسانەی ٥ ساڵ پیش ئیستا كاریان دەكرد ٢٠ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار كەس بوون، بەڵام ئیستا ئەو ژمارەیە گەیشتۆتە ٢٤ ملیۆن كەس كە كاریان هەیە .


وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
سەرچاوە: اخبار ایران