شارپرێس:
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لە چەند رۆژی داھاتوو دەست بە جێبەجێکردنی یاسای نوێی بوودجەی 2019ی عێراق ده‌کرێت و لە سەرەتای مانگی داھاتووشدا پشکی ھەرێمی کوردستان بەپێی یاسای نوێ رەوانە هه‌ولێر ده‌کرێت.
بەشیر حەداد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بوودجە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتیی کۆمار و بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا، کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بە ھۆی ھەندێکی ھۆکاری ھونەری تا ئێستا خەرج نەکراوە و نەک بۆ ھەرێمی کوردستان ھیچ پارێزگایەکی عێراق بوودجەی بە پێی یاسای نوێ وەرنەگرتووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "چاوەڕواندەکرێت لەم ڕۆژانەدا دەست بە خەرجکردنی بوودجە بەسەر پارێزگاکانی عێراقدا بکرێت و پشکی ھەرێمی کوردستانیش لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە رەوانە دەکرێت."
له مانگی نیسانی ساڵی رابردووه‌وه به‌غدا مانگانه بڕی 317 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به پاشه‌كه‌وته‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كات.
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاندووه، "پشکی ھەرێمی کوردستان 454 ملیار دینار بۆ فەرمانبەران و 68 ملیاردینار بۆ پێشمەرگە رەوانە دەکرێت".
رونیشیكرده‌وه، "ئەگەر ھەرێمی کوردستان 250 ھەزار بەرمیل نەوت رادەست نەکات لە کۆی بوودجەی ھەرێمی کوردستان لە جیاتی ئەو 250 ھەزار بەرمیل نەوتە دەبڕدرێت و مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە و بوودجەی وەبەرھێنان دەمێنێتەوە کە ئەو بەردەوام ڕەوانە دەکرێت و نابڕدرێت."
ه.م