نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

27/02/2019‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو نزمبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 45 سەنت  بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.21 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، مرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، دوو سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكۆبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا هەیە، كە كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرز بێتەوە.

هـ ـ ح