هۆكاری دانەنانی ئاڵا لەپێشوازی سەرۆكانی جیهان
بەرهەم ساڵح لەمیسرو بەشار ئەسەد لەئێران بەنموونە

عیراق

27/02/2019‌ 7224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆكاری دانەنانی ئاڵای سوریا لەكۆبوونەوەكانی سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد لە تاران، دۆخێكی مشتومڕاوی لە نێو بەكارهێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتیەكاندا دروستكردووە، كە هەمان مشتومڕ لەسەردانی بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ میسر دروست بوو.

ئاڵای سوریا لەدیدارەكانی ئەسەد لەگەڵ هەریەك لە رابەری شۆرشی ئیسلامی عەلی خامنەیی و سەرۆكی ئەو وڵاتە حەسەن رۆحانی دانەنرا بوو، كە تەنیا ئاڵای ئێرانی دەبینرا، لەو سەردانەی ئەسەد ئەنجامیدا بۆ تاران لەدوای ساڵی 2011 ەوە.

ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان پرسیاریان لە دانەنانی ئاڵای سوریا كردووە، ئایا ئەم رووداوە ئاساییە یان هەڵەیەكی پرۆتۆكۆڵیە، هەندێكی تریش پرسیاریان كردووە دەربارەی ئەوەی ئەم هەڵوێستە پێش ئەم كاتە دووبارەبووەتەوە، یان دروستكراوێكی ئێرانییە.

باڵوێز "رەخا ئەحمەد حەسەن" ئەندامی ئەنجوومەنی میسری بۆ كاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە وتی: لە سەردانیكردنی فەرمی سەرۆك و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری‌و وەزارەتە سەروەرییەكان ئاڵای هەردوو وڵات دادەنرێت.

ناوبراو ئەوەشی وتووە: لە هەندێك دۆخدا ئاڵا دانانرێت، بەتایبەتی ئەگەر سەردانیكردنەكە پێش ئەوە رانەگەیەنرا بێت، یاخود چاوپێكەوتن لەپەراوێزی كۆنگرەداو باسی ئەوەشی كردووە هەندێك جار كەموكوڕی لەلایەن ئەو وڵاتەی میوانداریەكە دەكات روو دەدات.

سەرچاوەكانی راگەیاندن لە تاران باسی ئەوەیان كردووە، دیدارەكانی خامنەیی لەگەڵ سەرجەم سەركردەو سەرۆكی وڵاتاندا لەماڵەكەی خۆی ئەنجام دەدرێت و نووسینگەیەكی جیاوازی نییە و ماڵەكەی زۆر بچووكە، لەهەمان كاتدا پرۆتۆكۆڵە جیهانییەكان لە دیدارەكانی ناوبراودا وەرناگیرێت، بەوەی ناوبراو رابەری شۆرشی ئیسلامییە نەك بەرپرسێكی حكومی یان سەرۆك بێت.

لەلایەكی ترەوە دانەنانی ئاڵا مەسەلەیەكی خراپە نییە، هەموو لایەك تێبینی ئەوەیان كرد خامنەیی بەرێزو گەرمییەكی زۆرەوە پێشوازی لە ئەسەد كرو چالاكوانە ئێرانییەكان لەو بارەیەوە وتوویانە: تا ئێستا بەم شێوەیە و بە گەرمی گوڕیەوە نەمان بینیوە و گوزارشت بووە لە رێزداری بۆ كەسایەتی ئەسەد و گەلی سوریا بە شێوەیەكی گشتی .

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا