شارپرێس:
كۆمپانیای دیلۆیت رایگهیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی پێنجەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكانی بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە یهكی تەمموزى 2018 تا 30ی ئەیلولی 2018 بڵاوكردهوه.
كۆمپانیای دیلیۆت له راپۆرتهكهیدا دهڵێت، له مانگەکانی تەموز و ئاب و ئەیلولی 2018 دا ھەرێمی كوردستان 35 ملیۆن و 248 ھەزار و 852 بەرمیل نەوتی خاوی بە بۆری ھەناردەکردووە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ههر لهو سێ مانگهدا بڕی329 ھەزار و 820 بەرمیل نەوتی خاو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بەرامبەر دیزڵ و سووتەمەنی نەوتی قورس بۆ بەکارھێنان لە وێستگەکانی وزەی سەر بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کارھێنراوە.
له راپۆرتهكهی كۆمپانیای دیلیۆت-دا هاتووه، لەو سێ مانگەدا ھەرێم بڕی دوو ملیار و 250 ملیۆن و 572 ھەزار و 508 دۆلاری داھاتی نەوتی فرۆشراوی ھەبووە و کە تێکڕای نرخی فرۆشراوی ھەر بەرمیلێک بە 63.8 دۆلار فرۆشراوه.
راپۆرتهكه ئهوهشی خستووهتهڕوو، ھەر لەو سێ مانگەدا بڕی 174 ھەزار و 762 بەرمیل نەوت لە ناوخۆدا فرۆشراوە، کە داھاتەکەی بریتیبووە لە 11 ملیۆن و 837 ھەزار و 276 دۆلاره.
دەتوانن لەم لینكەدا دەقی ڕاپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی و بە فۆرمی PDF سەبارەت بە وردبینیی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ چارەكی سێیەمی 2018 بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن.
ه.م