ئەگەر هەیە گرێبەستی گونار سۆلشایەر نوێبکرێتەوە

sharpress.net

564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/02/2019‌

شارپرێس:
ئەگەری مانەوەی ئۆلێ گونار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد لەیانەکە زیاتر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارەممە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە "سۆلشایەری 46 ساڵ دەیەوێت شوێنی مانەوەی خۆی لە هۆتێلەوە بۆ جێگەیەکی دیکەی ئارامتر و باشتر بگۆڕیت، ئەمەش ئاماژەیەکی دیکەی بەهێزە بۆ مانەوەی ئەو راهێنەر لە یانە ئینگلیزییەکە".

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوەداوە "ئاد وودوارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت سۆلشایەر لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت".
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوەداوە "راهێنەرە نەرویجییەکە لەو کاتەوەی لەجێگەی خۆسێ مۆرینیۆ بووەتە راهێنەری یانەکە لە هۆتێلێک دەمێنێتەوە، کە پێشتر مۆرینیۆ 127 هەفتە لەو هۆتێلە بووە و لەو ماوەیەدا 800 هەزار پاوەند دراوەتە ئەو هۆتێلە کە هەر شەوێک 870 پاوەند دراوەتە هۆتێلەکە".

زە سەن ئەوەشی ئەوەشی وتوە " سۆلشایەر بەدوای شوێنێکی باشتردا دەگەڕێت، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا راگەیاندرابوو، کە راهێنەرەکە لە پلانەکانی داهاتووی 3 کاژێر لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە کۆبووەتەوە".
هـ ـ ب




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved