ریال‌ مه‌درید چوار یاریزانی بۆ كلاسیكۆ دوورخستوەتەوە

sharpress.net

610 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/02/2019‌

شارپرێس:
سانتیاگۆ سۆلاریی راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێكهاته‌ی گشتیی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌ كلاسیكۆی ئه‌مشه‌و ئاشكراكرد.

ئه‌مشه‌و ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩ له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ریال مه‌درید میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات.

سۆلاری بۆ یارییه‌كه‌ پێكهاته‌ی گشتیی تیپه‌كه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ تێیدا 4 یاریزانی دوورخسته‌وه‌، ئه‌وانیش بریتیین له‌ ئیسكۆ، ڤاییخۆ، ئیبراهیم دیاز و ماریانۆ دیاز، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ماركۆس یۆرێنتی به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداریی ناكات.

پێكهاته‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

گۆڵپارێز: ناڤاس، كۆرتوا، لوكا زیدان.
به‌رگری: كارڤاخال، رامۆس، ناچۆ، مارسیلۆ، ڤاران، ئۆدۆریۆزۆرلا و ریگیلۆن.
ناوه‌ڕاست: كرووس، مۆدریچ، كاسیمێرۆ، ڤالڤێردی، ئاسێنسیۆ و دانی سیبایۆس.
هێرشبردن: كه‌ریم بنزێما، گاریس به‌یڵ، ڤاسكێز و ڤینسیۆس جۆنیۆر.
هـ ـ ب




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved