مانچستەر سیتی ئامادەكارییەكانی وەرزی داهاتوو دەباتە ژاپۆن

sharpress.net

332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/02/2019‌

شارپرێس:
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، ئامادەكارییەكانی وەرزی داهاتووی دەباتە وڵاتی ژاپۆن، كە لەهاوینی داهاتوو چەند یەكەیەكی مەشق‌و راهێنان‌و یارییەكیش لەو وڵاتە بەرێوەدەبات.

یانەی مانچستەر سیتی لەو بارەوە رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی نوێ‌، لەهاوینی داهاتوو دەچنە وڵاتی ژاپۆن‌و یەكەی مەشق‌و راهێنانەكان لەو وڵاتە ئەنجامدەدەن.

یانەكە راشیگەیاند، لەو چوارچێوەیەشدا لەژاپۆن یارییەك لەگەڵ یانەی یۆكۆهاما ئێف. لە 27ی تەمموز بەرێوەدەبەن.

هەروەها رایگەیاندووە، لەو چوارچێوەیە بەرنامە هەیە، لەگەڵ یانەی مارینۆس جزۆش یاری بكەن، كە ئەو دوو یانەیە یانە دیارەكانی وڵاتی ژاپۆنن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved