سوارێز نهێنی ئاستبەرزییەكەی لەكلاسیكۆ ئاشكرادەكات

sharpress.net

482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/02/2019‌

شارپرێس:
لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی ‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، نهێنی ئەو ئاست بەرزییەی ئاشكراكرد، لەیاری كلاسیكۆو لەبەرانبەر یانەی ریاڵ مەدرید پێشكەشی كرد.

لویس سوارێز لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هەندێك كات بەچەند هۆكارێك لەدۆخێكی خراپدا دەبیت، بەڵام كە هاورێكانت هاوكاریت دەكەن، ئیتر ناچاریت دۆخت باش بكەیت‌و ئاستی بەرز پێشكەش بكەیت.

شەوی رابردوو یاری كلاسیكۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لەیارییەكانی جامی شای ئیسپانیا بەرێوەچوو، كە یارییەكە بەسێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرانبەر لەسوودی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتایی هات، كە سوارێز لەو یارییەدا دوو گۆڵی تۆماركرد.

لەبارەی یاری داهاتووی كلاسیكۆ، كە رۆژی شەممە بەرێوەدەچێت، سوارێز رایگەیاند، كە بۆ رۆژی شەممەش ئامادەن‌و دەیانەوێت ئەو یارییەش بەئەنجامێكی باش بەرنەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved