نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی گەورە لەبازاڕەكانی جیهان تۆماردەكات

جیهان

28/02/2019‌ 891 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی گەورەی لەبازاڕەكانی جیهان تۆماركرد، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو بەرزبوونەوەیەی چەند رۆژێكە تۆماریدەكات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی پێوانەیی 1.18 دۆلار بەرێژەی 1.8% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.39 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 1.44 دۆلار بەرێژەی 2.6% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.94 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، كە لەرۆژی دوو شەممەی رابردووەوە دەستیپێكردووە پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكاوە هەیە، كە ئەوە كاریگەری نەرێنی لەبازاڕەكانی جیهان دروست كردووە.

هـ ـ ح