هەرێم نەوت رادەستی عێراق ناكات.. بڕیارێكی تری سەركێشانە لەنێچیرڤان بارزانی-یەوە

sharpress.net

10252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/02/2019‌

شارپرێس:
ئەنجوومەنی باڵای نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوەیەكی ساز كردووە و تێیدا دوای گوێگرتن لەروونكردنەوەی راپۆرتی تێكرای بەرهەمهێنان‌و خەرجی و داهاتەكان و باری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەلایەن هەریەك لە وەزیری دارایی‌و وەزیری سەرچاوە سرووشتییەكان ، ئەنجوومەنەكە بڕیاریدا پابەند نەبێت بە رادەستكردنی بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی كیڵگەكانی هەرێم بەحكومەتی ناوەندی.

هەر لەو كۆبوونەوەیە بڕیاردراوە، كە لیژنەیەك دروست بكرێت  بەئامانجی سەردانیكردنی بەغدا  بۆ گفتوگۆكردن و رێككەوتن لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ لایەنی عێراقی.

بەپێی زانیارییەكان لە سەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو حكومەتی هەرێم ، كۆبوونەوەكە باسی لەوەش كردووە ئەگەر هەرێم ئەو بڕە نەوتە رادەست بكات ئەو بەغدا مانگانە بڕی تڕیلیۆنیك و ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت ، بەڵام لیژنەكە ئەو پێشنیارەی پێباش نەبووەو ئامادە نەبووە، كە ٢٥٠ هەزار بەرمیل رادەست بكات.

لەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠١٩ گەرەنتی خەرجكردنی موچەو بودجەی هەرێمی كوردستانی كردووە بەو مەرجەی حكومەتی هەرێم مانگانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی باغدا بكات تا لەڕێگای كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقەوە ئەو نەوتە بفرۆشێت،

پێشتریش وەزیری نەوتی عێراق سامر غەزبان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتبووی: تائێستا  وەزارەتەكەمان هیچ برێك لەنەوتی خاوی كیڵگەكانی هەرێمی كوردستانی وەرنەگرتووە ، چاوەڕێش دەكرێت  بەم نزیكانەش لەگەڵ لایەنی هەرێمی كوردستان  لەو بارەیەوە گفتوگۆ دەكەین .

پێشتر حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لەساڵانی رابردوو بڕیاری ئەوەی دابوو، كە داهاتی نەوت رادەست ناكات، لەبەرانبەر ئەوەدا بەغدا بەشە بودجەی هەولێری نەدەنارد، بۆیە ئەم بڕیارە جارێكی تر سەركێشییەكە بۆ هەرێمی كوردستان لەبەرانبەر عێراق.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved