بەرشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستی به‌رگریكارێكی نوێكرده‌وه‌

sharpress.net

550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/02/2019‌

شارپرێس:
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرێبه‌ستی جۆردێ ئه‌لبای ئیسپانی و به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی نوێكرده‌وه‌و كۆتایی به و ده‌نگۆیانه‌ هێنا كه‌ باسیان له‌ رۆشتنی ئه‌و به‌رگریكاره‌ ده‌كرد . 

له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرای كرد كه‌ گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌لباو گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌یان تاوه‌كو ساڵی 2024 واته‌ بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رزی تر نوێكرده‌وه‌و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 500 ملیۆن یۆرۆیه‌  .

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ رۆژانی داهاتوو به‌ فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرا ده‌كرێت .

هـ ـ ب






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved