ژمارەی گرێبەستە هاوسەرگیرییە هاورەگەزییەكانی فەرەنسا ئاشكرادەكرێت

sharpress.net

593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/03/2019‌

شارپرێس:
ئامارێك رێژەی هاوسەرگیرییە هاورەگەزییەكانی لەفەرنسا ئاشكراكرد، كە ئەو هاوسەرگیرییە لەو وڵاتە رێگەپێدراوە.

بەپێی ئامارەكە لەئێستادا 40 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری هاورەگەزی لەفەرەنسا تۆماركراوە، كە لەساڵی 2013وە رێگە بەو جۆرە هاوسەرگیرییە لەو وڵاتە دەدرێت.

ئامارەكە تا كۆتایی ساڵی 2017یەو لەلایەن پەیمانگای ئامارو توێژینەوەی ئابووری تۆماركراوەو بڵاوكراوەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەكە 7244 پرۆسەی هاوسەرگیری لەساڵی 2017 تۆماركراوەو چاوەڕێدەكرێت لەم ساڵانەی دوایی رێژەكە بەرز بێتەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved