ڤیدیۆ.. مۆبایلێك باترییەكەی بەشی 50 رۆژ ئیشكردن دەكات

sharpress.net

905 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/03/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای "Energizer" لەپێشەنگای "MWC" مۆبایلێكی نمایشكرد، كە توانای باترییەكەی 18000 میللی ئەمپێرە.

ئەو باترییە بۆ ماوەی 50 رۆژ بەیەك جار شەحنكردنەوە كار دەكات‌و بەهێزترین باترییە بۆ مۆبایلە زیرەكەكانی جیهان.

ماوەی شەحنكردنەوەی مۆبایلەكە لە  0 بۆ 100%  بە نۆ سەعات دەبێت‌و دەتوانی شەحنی ئامێری تریشی پێبكەیتەوە، بەتایبەتی مۆبایل.

قەبارەی شاشەی مۆبایلەكە 6.2 بۆسەو بە دیقەی (2160/1080) پێكسڵ‌و رامەكەی شەش گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 128 گێگابایتە.، كە نرخەكەی 600 دۆلارە.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved