لەدیدی گاگا نهێنی ملوانكە گرانبەهاكەی ئاشكرا دەكات

sharpress.net

299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/03/2019‌

شارپرێس:
لەیدی گاگا هونەرمەندی ئەمریكی نهێنی ئەو ملوانكە گرانبەهایەی ئاشكراكرد، كە بۆ ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار لەملی كردبوو.

گاگا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستگرام زانیارییەكانی بڵاوكردووەتەوەو ئاشكرایكردووە، كە ئەو ملوانكە لەجۆری "تیفانی ئاند كۆ"یەو مێژووەكەی بۆ 141 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

گاگا ئاشكراشیكردووە، كە كۆتا كەس ئەو ملوانكەی لەمل كردووە، ئۆدری هیبۆرن بووەو جەختیشیكردووەتەوە، ئەوەش شەرەفێكی گەورەیە بۆ ئەو ئەو ملوانكەی هەیەو لەملی دەكات.

ئەو هونەرمەندە ئەمریكییە لەبەرانبەر وتنی گۆرانی "شالۆ" لەفیلمی "A Star Is Born" خەڵاتی ئۆسكاری بۆ ئەمساڵ بردەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved