پێكان ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید لەكلاسیكۆی داهاتوو بێبەش دەكات

sharpress.net

349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/03/2019‌

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید، تەنیا لەبەرانبەر بەشەلۆنە نەدۆڕا، بەڵك‌و یاریزانێكی سەرەكیشی بۆ یاری داهاتووی كلاسیكۆ لەدەستداوە.

یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید، شەوی چوار شەممە لەیارییەكانی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یەك بوونەوە، كە یارییەكە بەسێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرانبەر لەسودی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتایی هات.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانی هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید یارییەكی تری كلاسیكۆ بكەن‌و رووبەڕووی یەك ببنەوە.

لەیاری شەوی چوار شەممە، رافائێل ڤارانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بەتوندی لێدراوەو بەو هۆیەشەوە تووشی پێكان بووە.

بەپێی سەرچاوەكانی ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێكانەیەوە، رافائێل ڤاران ناتوانێت لەیاری رۆژی شەممەی داهاتوو بەشداری بكات‌و لەیاری كلاسیكۆ بێبەش دەبێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved