هەسارەیەك بەهێزی ١٥ ملیۆن بۆمبی ناوەكی هەڕەشە لەزەوی دەكات

جیهان

01/03/2019‌ 4065 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریكی ناسا هۆشداریدا لەوەی ڕەنگە هەسارۆكەیەك لەكۆتایی ساڵی ٢٠١٩ بەر زەوی بكەوێت. ، ئەو هەسارۆكەیەش ناسا ناوی  " GD372010" . لێناوە  قەبارەكەی نزیكەی ١،٣ كیلۆمەتر دەبێت و قورساییەكەشی ٢،٤ تڕیلیۆن كیلۆگرامە.

نزیكترین وادەی پێشبینیكراو بۆئەوەی ئەو تەنە ئاسمانییە بەر زەوی بكەوێت ٢٨ ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٩ یە ، ئەگەر نا دواتر ئەگەری ٢١ كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠٩١ پیشبینی كراوە.

ئەو تەنە ئاسمانییە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٩ وە دەركەوتووە تائیستا ١٩ جاری تر بینراوە ،  ناساش بە وردی بەدوای ڕیڕەوی ڕۆیشتنەكەوەیەتی.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی ناسا لەحاڵەتی روودانی بەركەوتنیشی بە زەوی ، ئەوە هێزی بەریەككەوتنەكەی ٢٦٠ مێگاتۆن دەبێت ، ئەوەش یەكسانە بە ٢٦٠ تڕیلیۆن كیلۆگرام لە تەقینەوەی TNT ، یان یەكسانە بە ١٥ ملیۆن بۆمبی ناوەكی ئەوەی بەسەر شاری هیرۆشیمادا درا.

ناسا دەڵێت تاكۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی ئەگەری بەریەككەوتنی ئەو تەنە ئاسمانییە بریتییە لە 0,000000070 لەسەدایە ، بەقسەی زانایانی ناسا  ئەو ڕێژەیە سەرەرای كەمییەكەی بەڵام هێشتا ئەگەرێكە و هەیە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 
سەرچاوە: پێگەی ئەلیكترۆنی الحرە

بەپەلە