رۆڵی ئیسرائیل لەهەڵكشانی ململانێكانی نێوان هندستان‌و پاكستان

جیهان

01/03/2019‌ 3889 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەنووسی بەریتانی بەناوبانگ رۆبەرت فیسك لە رۆژنامەی "زە ئیندپێندت"ی بەریتانی وتارێكی نووسیوە و تێیدا باسی ملمانێی نێوان هیندو پاكستان و رۆڵی ئیسرائیل لەو ململانێیە كردووە.

فیسك نووسیویەت : كاتێك گوێم لەیەكەم راپۆرتی هەواڵی بوو، وام دانا هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلییە بۆ سەر غەزە یان سوریا، هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر بنكەیەكی تیرۆریستی، وشە یەكەمەكان بوون، وێرانكردنی سەركردایەتی‌و كۆنترۆڵ و كوشتنی ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستان، سوپا وەڵامی هێرشێكی تیرۆریستی دایەوە، ئەمەیان بە ئێمە وت.

ئەوەشی نووسیوە: دەستگیرا بەسەر بنكەیەكی جیهادی ئیسلامی، پاشان گوێم لەناوی – بالاكوت- بوو، هەستم بەوە كرد هێرشەكە نە لەغەزە بووە نە لە سوریا هەتا لە لوبنانیش نەبووە، بەڵكو لە پاكستان بووە، ئەمە شتێكی سەیر بوو، چۆن كەسێك دەتوانێت نێوان ئیسرائیل و هیند تێكەل بكات.

ناوبراو بەردەوام دەبێت‌و ئەوەشی نووسیوە، كە زۆرباشە ، وا مەكە فكرەكە تێكوپێك بچێت، 2500 مایل نێوان وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لەتەل ئەبیب و وەزارەتی بەرگری هیندە لەنیودلهی، بەڵام هۆكارێك هەیە كێشەی بریكاری لەیەك چوو تا رادەیەكی زۆر دەربكەوێت.

ئەو روونیكردووەتەوە، كە بە درێژایی چەند مانگێك ئیسرائیل بەلای حكومەتی حیزبی –بهاراتا جاناتا-ی نەتەوەی هیندەوەیە لەهاوپەیمانیەتێكی دژە ئیسلامی، ئاشكرا نەكراوو مەترسیدار لەرووی سیاسییەوە، كە ئەو هاوپەیمانییە نا فەرمی و دانی پێدا نەنراوە، لە كاتێكدا خودی هیند بووەتە گەورەترین بازار بۆ بازرگانی كردن بە چەكی ئیسرائیل.

فیسك ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەوە رێكەوت نییە، كە رۆژنامەكانی هیند ئەو راستیەیان دووپاتكردەوە چەكی ئاسمانی هیندی بۆمبی –رافایل سبایس 2000- ی ئیسرائیلیان بەكارهێناوە لەهێرشەكانیاندا دژی سوپای محەمەد لەناو خاكی پاكستان.

لەسەر شێوەی شانازییەكانی ئیسرائیل بە پێكانی هەمان ئامانجی پێشوو، سەركێشییەكانی هیند لە پاكستان لە خەیاڵ دەچێت وەك لەوەی سەركەوتنێكی سەربازی بێت، كاتێك 300 – 400 تیرۆریست بەبۆمبەكانی ئیسرائیل دەكوژرێن، دەردەكەوێت ئەوانە هیچ نین جگە لە بەردو دار.

فیسك ئەوەشی نووسیوە: بەڵام هیچ شتێكی ناواقیعی نابینرێت دەربارەی ئەو كەمینە درندانەیەی دژی هێزەكانی هیند لەكشمیر لە 14ی ئەم مانگە ئەنجامدرا و سوپای محەمەد بەرپرسیارییەتی خۆی لەم پرۆسەیە راگەیاند و بووە هۆی كوژرانی 40 سەربازی هیندی، ئەمە جگە لە خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی هیندی لەم هەفتەیەدا.

فیسك لەسەر ئەو راستییە دەوەستێت، كە هیند گەورەترین كڕیاری ئیسرائیلی بووە لە بواری چەك لە ساڵی 2017، و 530 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی داوە بۆ كرینی كۆسیستەمی –بەرگری ئاسمانی- ئیسرائیلی و سیستەمی رادارو تەقەمەنی، لە نێویاندا رۆكیتی –ئاسمان –زەوی- و زۆربەی ئەو چەكانەش لەكاتی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین و ئامانجەكان لە سوریا تاقیكراونەتەوە.

بەقسەی رۆژنامەنوسی ناوبراو، ئیسرائیل دەیەوێت پاساو و شرۆڤە بهێنێتەوە بۆ فرۆشتنی تانك و چەك و تەقەمەنی بەحكومەتی دیكتاتۆری سەربازی لە میانمار، لەكتێكدا وڵاتە رۆژئاواییەكان سزا بەسەر ئەم حكومەتەدا دەسەپێنێت، كە دەیەوێت كەمینەیەك وێران بكات، دانیشتووانە موسلمانەكان لە روهینجا، بەڵام بازرگانی چەكی ئیسرائیلی لەگەڵ هیند یاساییەو زۆربەشیان لەلایەن هەردوولاوە رادەگەینرێت.

ئیسرائیلییەكان وێنەی ئەو راهێنانە هاوبەشانە دەچركێنن، كە لەنێوان یەكەكانی كۆماندۆس و یەكە نێردراوەكانی هیند لەبیابانی نەقەب ئەنجامی دەدەن، جارێكی تر لەگەڵ هەموو ئەو ئەزموونانەی، كە ئیسرائیل فێری بووە لە غەزەو ئەوەی دەیكات بە دانیشتوان و زۆربەی ئەو نێردە سەربازییانەی هیند لە بنكەكانی نیفاتیم و بالماكیمی ئاسمانی لە ئیسرائیل دەمێننەوە.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا