كالدیرۆن قسە لەسەر گەڕانەوەی مۆرینیۆ بۆ ریاڵ مەدریدو رۆشتنی رۆناڵدۆ دەكات

sharpress.net

281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/03/2019‌

شارپرێس:
رامۆن كالدیرۆن سەرۆكی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، بۆمبێكی تەقاندەوە، كاتێك باسی لەگەڕانەوەی خۆزێ‌ مۆرینیۆی پرتوگالی‌و راهێنەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتید كرد.

ئەو سەرۆكەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاندووە، كە سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ناتوانێت بەردەوام بێت لەپۆستەكەی‌و خۆزێ‌ مۆرۆینیۆ دەگەڕێتەوە.

هەروە رایگەیاندووە، هەستێكی زۆرم هەیە، كە وەرزی داهاتوو خۆزێ‌ مۆرینیۆ دەگەڕێتەوەو لەسەر كورسی یەدەگەوە سەرپەرشتی یانەی ریاڵ مەدرید وەك یاریزان دەكات.

لەبارە رۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆشەوە رایگەیاندووە، هەستێكی ناخۆش بووە، كە ئەو یاریزانە رۆشتووە، لەكاتێكدا لەیانەی بەرشەلۆنە لەیاریكردن باشتر بوون، بەڵام پێیان دۆڕاون، ئەوەش بەهۆی نەبوونی یاریزانێكی وەك رۆناڵدۆ.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved