لیرەی توركی نزمترین ئاستی چەند مانگی رابردوو تۆماردەكات

جیهان

02/03/2019‌ 2251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی لیرەی توركی دابەزینێكی تری تۆماركرد لەبازاڕەكانی جیهان، كە ئەو ئاستە نزمەی لەچەند مانگی رابردوو تۆمارنەكردووە.

دابەزینی نرخی لیرەی توركی پەیوەندی بە فشارەكانی بانكەكان هەیە، كە قەرزێكی زۆر كەوتووەتە سەریان‌و ئەگەر هەیە بەو هۆیەوە نرخی لیرە لەبەرانبەر دۆلار دابەزینی تریش تۆمار بكات.

بەپێی سەرچاوەكان، نرخی نەوت لەكۆتا مامەڵەكان بەرێژەی لەسەدا یەك دابەزیوەو 5.4010 لیرە بەرانبەر دۆلارێك مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەو نرخەی لیرە لەكۆتا مامەڵەكان تۆماریكردووە، لە مانگی كانووی دووەم تۆماركراوە، كە ئەم دابەزینەش زیانێكی ترە بۆ ئابووری توركیا، كە ماوەیەكە لەقەیراندایە.

هــ ـ ح