كلاشینكۆف داهێنەری چەكی سوك
ئەگەر جەنگ نەبوایە داهێنانی لەچیدا دەكرد؟

جیهان

02/03/2019‌ 3285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مێژوو ئەوە دێنێتەوە یاد، تیموفییفیتچ كلاشینكۆف (1919- 2013)، داهێنەرێكی مەزنی چەكی سووكە، لەكاتێكدا دەكرا ئایندەی بگۆڕایەو ببوایەتە بەداهێنەری ئامێری تر، بەتایبەتی پارچەكانی تانك.

ناوبراو داهێنانێكی پێشكەش بەسەربازانی تانكەكان كرد بۆ ئاسانكاری كارەكانیان لەساڵی 1940، كاتێك شۆفێری یەكێك لە تانكەكانی سوپای روسی بوو. 

كلاشینكۆف لەو كاتەدا داوای بەشداریكردنی كرد لە پێشبڕكێی دروستكردنی ژمێرەر بۆ تۆماركردنی ژمارەی ئەو تۆپانەی تانكەكە دەیهاوێژێت، ئەمەش بووە جێگای رێزی لیژنەی ناوبژیوان، بەوەی ئەو ئامێرەی كلاشینكۆف دایهێناوە دروستكردنی ئاسانەو لەكاتی كاركردندا لە كارناكەوێت. 

ئەوكات ناوبراو ئەمەی بەرێزلێنانێكی فەرمی دایە قەڵەم  بۆ ئەو هەوڵانەی داوییەتی لە پێناو دروستكردنی ئەو ئامێرانەی لەكار ناكەون.

كلاشینكۆف لەو كاتەدا ژمارەیەك كاری ئەنجامدا، لەنێویاندا كاركردن بوو لەسەر زیادكردنی چالاكی دەمانچە "تی تی"، لەكاتی تەقاندنیدا لە رێگەی دەرچەیەكی تایبەتەوە لەبورجی تانكدا، بەڵام گرنگترین كاری لەو ماوەیەدا دروستكردنی ئامێری چاودێریكردنی كاری جوڵێنەری تانك بوو، لەم بارەیەوە راپۆرتێكی بەرزكردەوە بۆ جەنراڵ گیورگی گۆكوف، سەركردەی ناوچەی كێڤی سەربازی لە ساڵی 1940 و سەركردەی هێزە چەكدارەكانی روسیای سۆڤییەتی لە ماوەی جەنگی نیشتمانی گەورەدا (1941-1945)، بۆیە كلاشینكۆف بانگكرا بۆ كییڤ بۆ ئەوەی قسە بۆ سەركردەكانی سوپا بكات لەم بارەیەوە، دیارە ئامێرەكە جێگای سەرسوڕمانی جەنراڵ گوكوف بوو، بەتایبەتی دەربارەی توانای ژماردنی كاژێرەكانی كاری جوڵێنەری تانك بە وردی.

سەركردەی ناوچەی سەربازی بڕیاریدا دیاریەك پێشكەشی كلاشینكۆف بكات "كاتژمێرێكی دەستی" وەك رێزلێنانێك بۆ ئەو هەوڵانەی داویەتی لەپێناو دۆزینەوەی شتێكی نوێدا و پاشان ناردنی داهێنەرەكە بۆ ناوچەی مۆسكۆی سەربازی بۆ بەردەوام بوون لە تاقیكردنەوەی ئامێرەكە. 

لەساڵی 1941 دا كلاشینكۆف بە رێنماییەكانی سەركردەی هێزەكانی زرێپۆش رووی لەشاری لینینگراد كرد بۆ ئەوەی ئامێرەكەی پیشانی یەكێك لەدیارترین دیزاینەرەكانی ئامێری زرێپۆش "ئەلكسندروفیچ گینزوبۆرگ" بدات. 

ئەویش لای خۆیەوە ئەم ئامێرەی بەباش زانی و پەیمانیدا پێداویستییەكانی بۆ ئامادە بكات تاكو نمونەیەكی تاقیكردنەوەی لێدروست بكرێت.

كلاشێنكۆف نەیتوانی پەیمانەكەی بباتە سەر لەمەیدانی "تانك"دا، بەهۆی دەستپێكردنی جەنگەوە لەلایەن رژێمی نازی ئەڵمانی لە 22ی یۆنیوی 1941، كاتێك دەستدرێژی كردە سەر روسیاو كۆمارەكانی تری سۆڤییەت، بۆیە ناوبراو كارگەی دروستكردنی تانكەكانی لە شاری لینینگراد بەجێهێشت‌و روەو بەرەكانی جەنگ بەرێكەوت، و لە یەكێك لەشەڕەكاندا لە تشرینی یەكەمی 1941 بریندار كرا و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها ناوبراو لەكاتی وەرگرتنی چارەسەردا زۆر شتی داهێناو جەنگاوەرەكان سودیان لێ بینی، سەرەتا دەمانچەی خێرا تەقێنەری داهێنا، و لە ساڵی 1945 دا بەشداری كرد لە دروست كردنی تفەنگدا، و لیژنەی ناوبژیوان بڕیاریدا تفەنگی كلاشینكۆف –ئەكا 47- پێشكەشی سوپا بكات.

سەرچاوە: Sputnik news 
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا