راپۆرتی وێنەیی.. بەفر شارەدێی تەوێڵەی هەورامان سپی پۆش دەكات

sharpress.net

3464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/03/2019‌

شارپرێس: یاسین نادر
شارەدێی تەوێڵە، كە دەكەوێتە ناوچەی هەورامان، رێژەیەكی زۆر بەفری تێدا باریوە، ئەوەش لەماوەی دوو رۆژی رابردوو.

بەپێی بەدواداچوونێكی پەیامنێری شارپرێس، لەوەی ئەو دوو رۆژەدا، كە شەپۆلێكی بەفرو باران روو لەهەرێمی كوردستان كردووە، 30 سانتیمەتر بەفر لەشارەدێی باروە.

هەر بەپێی بەدواچوونی پەیامنێری شارپرێس، جگە لەبارینی ئەو رێژە بەفرە لەشارەدێی تەوێڵە، لەناوچە شاخاوییەكانی هەورامان لەهەندێك شوێن 50 بۆ 80 سانتیمەتر بەفر باریوە، ئەوەش ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی ناوچەكە دروست كردووە.

تەوێڵە دەكەوێتە باكووری‌ ڕۆژهەڵاتی‌ شاری‌ سلێمانی و سەر بەناحیەی‌ بیارەی‌ پارێزگای هەڵەبجەیە، ئەو شارەدێیە سەد كیلۆمەتر لەپارێزگای سلێمانییەوە دوورەو بەهۆی جوانی دیمەنەكانی لەوەرزە جیاوازەكان خەڵكێكی زۆر بۆ گەشتكردن رووی تێدەكەن.

هەرچەندە زۆری بەفر چەند رێگەیەكی بەرەو شارەدێكە بڕیوە، یان هاتووچۆی ئەستەم كردووە، بەڵام بەهۆی جوانی دیمەنەكانی‌و زۆری بەفربارینەكەی لەماوەی دوو رۆژی رابردوو ژمارەیەكی زۆر خەڵك روویان لەتەوێڵە كردووە.





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved