كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر بڵاوبوونەوەی برسێتی لەسەر زەوی

sharpress.net

466 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/03/2019‌

شارپرێس: 
زانایان پێیانوایە ڕەوشی ئیستای كەشوهەوا مەترسی لەسەر دانیشتووانی سەر زەوی دروستدەكات، بەسەرنجدان لەباری ئێستای سەرچاوە سرووشتییەكان و ڕێگاكانی بەرهەمهێنانی بەرهەمە خۆراكییەكان، ئاماژەكان بەرەو ئەوەن، كە برسێتی و قاتوقڕیی هەڕەشە لە دانیشتووانی زەوی دەكات.

شارەزایانی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان لەسە كاریگەربوونی مرۆڤ بەڕەوشی هەسارەی زەوی بڵاوكردووەتەوە، كە بەگوێرەی ئەو ئەنجامە لەماوەیەكی نزیكی ئایندە، هەندێك جۆری ئاژەڵ و گیا و كەڕوو بەیەكجاری نامێنن .

هەروەك ئەو سەرچاوە بایۆلۆجییە پێویستانەی بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمە خۆراكییەكان پێویستن خەریكە كۆتایی پێدێت ، ئەمەش كێشەو گرفتی گەورەی ئەوتۆی لێدەكەوێتەوە، كە مرۆڤایەتی پیشتر ڕووبەرووی نەبووەتەوە .

بەگوێرەی مەزەندەی زانایان، دۆخی خاك و داستان و مێرگ و لەوڕگاكانی بەرەو تیكچوون و  شێواوی دەچێت ، ئەوە سەرباری ئەوەی گیا شیلانییەكان "مەرجانییەكان" و  قەوزە و ڕووەكە دەریاییەكانیش هەمان ڕەوشیان رووبەڕوو بۆتەوە ، هەروەك لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا ڕووبەری داپۆشراو بە گژو گیا بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ كەم بۆتەوە  ، ئەو كەمبوونەوەیەش هەر بەردەوامە .

پاشەكشەی هەمەجۆری بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و چەندین جۆری مەڕ و ماڵات بە مەترسییەكی گەورە لەسەر مرۆڤایەتی دادەنرێت ، هەروەك بەكارهێنانی ماددە دژە میرووەكان  بەشێوەیەكی فراوان و لەهەموو شوێنێك بەكاردەهێنرێت هۆكاری ژەهراویبوونی زەویە كشتووكاڵییەكان و لەناوبردنی مێرووەكان و گۆڕانكارییە لە سرووشت .

بۆیە لەپێناو پاراستنی مرۆڤایەتی لەبرسێتی و قاتوقڕیی ، پێویست ئەو ڕێگایانە بگۆردرێن، كە بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمە خۆراكییەكان دەگیرێنەبەر، بێئەوەی زەرەر و زیان بە هەمەرەنگی بایۆلۆجی بكەوێت .

سەرچاوە: وكالە المعلومە
وەرگێران: ئاكۆ عبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved