توركیا دەروازەیەكی سنووریی نوێ لەگەڵ عێراق دەكاتەوە

عیراق

02/03/2019‌ 1121 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەولود چاووش ئۆغڵو ، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی نیازی وایە دەروازەیەكی سنووری نوێ لەگەڵ عێراق بكەنەوە، ئاماژەشی بۆ ئەوەش كرد توركیا ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق.

ئۆغڵو لەكاتی بەشداریكردنی لە دیداری كۆكردنەوەی نوإنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و خاوەن كارەكان لە ویلایەتی بۆرسەی توركی راشیگەیاند، توركیا ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لەپڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق ، هەروەك  ئامادەیی توركیاشی دەربڕی لەوەی ئەزموونی خۆی لەو رووەوە لەگەڵ عێراقییەكان بەش بكات  ، گوتیشی لە كۆنگرەی كوێت توركیا بەڵێنیداوە ٥ ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخان بكات "

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە عێراق هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی تێدایە بۆ ئەوەی وایلێبێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵیدا بەرزبكەینەوە بۆ ١٠٠ ملیار دۆلار ، لەكاتێكدا ئیستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان لە ١٠ ملیار دۆلار تیپەر ناكات.

هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزیری دەرەوەی توركیا نیازی وڵاتەكەی ئاشكرا كرد بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی سنووری نوێ لەگەڵ عێراق، وتیشی: ئەو دەروازەیە دەكەوێتە نزیك گوندی ئورفاكوی لە ویلایەتی شەرناخ ، كە نزیكەی ٧ كیلۆمەتر لەسێگۆشەی سنووری عێراقی سوری توركی دوور دەبێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی