خانەقین.. هێزە عێراقییەکان تیمێکی ڕۆژنامەوانی KNN دەستگیردەکەن

sharpress.net

776 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/03/2019‌

شارپرێس:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ تیمی كه‌ناڵی KNN كه‌ بۆ تۆماركردنی به‌رنامه‌ی (دێ به‌دێ) چووبونه‌ قه‌زای خانه‌قین، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌‌ ده‌ستگیركران و هێشتا ئازاد نه‌كراون.

کەمێک لەمەوبەر کەناڵی KNNی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردووەتەوە "ئه‌و تیمه‌ی KNN به‌ئاگاداری پۆلیسی ناوچه‌كه‌، چونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ و ته‌نانه‌ت له‌كاتی تۆماركردنی به‌رنامه‌كه‌دا چه‌ند پۆلیسێكیان له‌گه‌ڵدا بووه‌، به‌ڵام چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، گوێیان به‌وه‌نه‌داوه‌ كه‌ تیمه‌كه‌ی كه‌ناڵی KNN یان ده‌ستگیركردووه‌".

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەداوە "ئەو تیمەی كه‌ناڵی KNN پێكهاتوون له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بوبه‌كر، ئاماده‌كار و پیشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی دێ به‌دێ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ كامێرامانان ڕه‌وا ئه‌حمه‌د و سه‌ركه‌وت كه‌ریم و شۆفێره‌كه‌یان هه‌ردی عه‌تا".

هـ ـ ب







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved