كیم کارداشیان هۆشداری لە یاری "ترسناکی مۆمۆ" بۆ منداڵان دەدات

sharpress.net

911 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/03/2019‌

شارپرێس:
کیم کارداشیان نمایشکاری جلوبەرگ و ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمەریکی، هۆشدارییەکی توند دەداتە دایکان و باوکان و هەوادارانی خۆی لە یاری "ترسناکیی مۆمۆ".

کارداشایان لە هەردوو هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" و یوتیوب" داوا دەکات کە چیتر سەکۆکەی ئەو بەکارنەهێنرێت بۆ دابەزاندنی ئەو ڤیدیۆیانەی تێیدا منداڵان یاری ترسناکی "رووبەرووبوونەوەی مۆمۆ" دەکەن، هەروەک داواش دەکات چاودێری منداڵەکانیان بکەن بزانن کە سەیری چی ڤیدیۆیەک دەکەن.

کۆمپانیای یوتیوب لەسەر ئەو راپۆرت و وتانه‌ی دایکان و باوکان دەیکەن لەسەر  بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە یارییە لە یوتیوب دەکەن لە ڕێگای  پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردووه‌تەوە و تییدا دەڵێت، "کۆمپانیاکە هیچ بەڵگەیەکی بەردەست نەکوتووە کە بیسەلمێنێت هیچ پارجە ڤیدیۆیەک لە یوتیوبدا هەبێت رەواج بە ئەو یارییە بدات، هەروەک داوای کردووە هەرکەسێک ڤیدۆیەکی لەو شیوەیەی دەستکەوت با دەستبەجێ کۆمپانیاکە ئاگادار بکاتەوە".

کاتێک منداڵان بەشداری دەکەن  لە "ڕووبەرووبوونەوەی مۆمۆ" ئەوە ئەوان لەگەڵ شکڵ و شێوەیەکی ترسناک بەناوی "مۆمۆ" مامەڵە دەکەن، ئەگەر بشیانەوێت بەر نەفرەت نەکەون ئەوە دەبێت  هەندێك ئەرک  لەڕێگای "واتساپ" راپەڕێنن.

هه‌ندێكجار داوایان لێدەکات جەستەی خۆیان ئازار بدەن، بەزۆریش رووبەرووبوونەوەکە بەوە کۆتایی دێت کە "مۆمۆ" داوا لە بەشداربووەکان دەکات خۆیان بکوژن، ئەوەش لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە تۆمار دەکرێت و بەشداری تیدا دەکرێت.

سەرەرای ئەوەی هەردوو پێگەی یوتیوب و واتساپ دەڵێن، هیچ بەڵگەیەلەسەر رووبەڕووبوونەوەی راستەقینە لە سەکۆکانی ئەوانەوە بەناوی "مۆمۆ"وە نییە، بەڵام لەسەرانسەری جیهان دایکان و باوکان باس لەوە دەکەن کە منداڵەکانیان دەڵێن، "ئێمە لە کەسایەتی مۆمۆ دەترسین".

دایکێک بەناوی بیرل وودز  بە تۆڕی CBSی ئەمریکایی راگه‌یاندووه‌، کچەکەی تەمەنی 12 ساڵە، دوای ئەوەی هەندێك ڤیدیۆی مۆمۆی بینیوە، هەندێك هەڵسوکەوتی ترسناکی لێدەرکەوتووە وەک ئەوەی گازی ماڵەوە دەکاتەوە، تەنانەت ئەگەری ئەوەی هەیە کچەکەم ماڵەکەمان بتەقێنێتەوە، یان بۆی هەیە خۆی یان خەڵکانی دیكه‌ر ئازار بدات.

وێنەی راستەقینەی کەسایەتی "مۆمۆ" دەگەڕێتەوە بۆ بۆ پەیکەرێکی داتاشراوی هونەرمەندی یابانی کیسوکی ئیساوا بەناوی "دایکە فڕیوەکە" کە ساڵی 2016 لە پێشانگای فانیلا لە تۆکیۆ نمایش کرا.

وە هیچ بەڵگەیەکیش لەبەردەستدا نییە بیسەلمێنێت کە کۆمپانیای "لینک فاکتۆری" سەر بە ئیساوا، دەستی هەبووبێت لە درووستکردن و جیبەجێکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی مۆمۆ.

وەرگێران: ئاکۆ عەبدوڵا ئاڵی 




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved