سۆڵشایر لەیانەی مانچستەر یونایتید دەمێنێتەوە

sharpress.net

223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/03/2019‌

شارپرێس:
ئۆلی گونار سۆڵشایری راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتید بۆ وەرزی 2019-2020 لەگەڵ یانەكەی وەك راهێنەر دەمێنێتەوە.

ئەو راهێنەرە نەرویجییە لەدوای خواستی یانەی مانچستەر یونایتید بۆ مانەوەی بڕیاریداوە گرێبەستەكەی نوێبكاتەوەو لەیانەكەی بمێنێتەوە.

سەرەتای ئەمساڵ سۆڵشایر پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مانچستەری وەرگرت، كە لەگەڵ یانەكەی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەكەی داوای مانەوەی كردووە.

سۆلشایر لەگەڵ یاریزانەكانی یانەی مانچستەر پەیوەندییەكی باشی هەیەو ئەوەش وایكردووە، ئاستی یانەكە لەخولەكان لەوپەڕی باشیدا بێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved