فێدرەر نازناوی ژمارە 100 دەباتەوە

sharpress.net

199 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/03/2019‌

شارپرێس:
رۆجێ فێدرەری یاریزانی تێنسی سەر زەوی نازناوی ژمارە سەدی لەژیانی وەرزشی بردەوە.

رۆجێ‌ فێدرەر دوای بردنەوەی لەیاریزانی یۆنانی ستیفانوس تسیتسیباس بەئەنجامی 6-4 و 6-4 لەیاری كۆتایی نێودەوڵەتی دوبەی نازناوی ژمارە سەدی بردەوە.

فێدرەر پێویستی بە سەعاتێك‌و 11 دەقیقە بوو، بۆ بردنەوە لەو یاریزانە یۆنانییە، كە هەردوولایان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.
 
لەبەرانبەر ئەو سەد نازناوەی فێدرەر تسیتسیباس تەنیا سێ‌ نازناوی لەژیانی وەرزشی هەیە، كە ریزبەندی یانزەیەمیشی لەسەر ئاستی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی هەیە.

فێدرەر تەمەنی 37 ساڵەو لەساڵ 2001وە دەستی بەوەرزش كردووەو لەناو ئەو نازناوانە 20 نازناوی لەپاڵەوانییە گەورەكانی وەك گراند سەلام بەدەستهێناوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved