شێخی ئەزهەر پرسی فرەژنی بە "ستەم" لە ژن دەزانێت

جیهان

03/03/2019‌ 2042 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شێخی ئەزهەر دكتۆر ئەحمەد تەیب دووپاتیكردەوە پرسی فرەژنی "ستەم"ی دژی ژنان تێدایەو لەئیسلامدا ئەسڵ نییە، بەڵكو مەرج و كۆت و بەندی تایبەتی هەیە، ئەمەش مشتومڕێكی فراوانی لە میسر بەدوای خۆیدا هێناوە.

جاری یەكەم نییە شێخی ئەزهەر لێدوان لەبارەی فرەژنیەوە دەدات لەو كاتی ئەم پۆستەی وەرگرتووە لە ساڵی 2010، لە ساڵی 2016 دا چەند لێدوانێكی لەو بارەیەوە هەیە، بەتایبەتی پاش ئەوەی سەرۆكی میسر "عبد الفتاح السیسی" داوای نوێكردنەوەی گوتاری ئایینی كردووە لەدوای 2014ەوە، بەڵام بۆ یەكەمجارە شێخی ئەزهەر وەسفی فرە ژنی (بێ مەرج) بە "ستەم" لەقەلەم دەدات.

لەو لێدوانانەی، كە ئەزهەر لەسەر ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تویتەردا لەرۆژی هەینی بڵاوی كردەوە، شێخ ئەحمەد تەیب دەڵێت: یەكەم كێشەی كەلتور، كە پێویستی بە نوێكردنەوە هەیە كێشەكانی ژنن، چونكە ژن نیوەی كۆمەلگایە و گرنگی پێنەدانیان وامان لێدەكات لەسەر یەك پێ بڕۆین".

تێگەیشتنێكی تێكدراو
ناوبراو ئەوەی دووپاتكردەوە كێشەی فرە ژنی خۆی لە ستەمدا دەبینێتەوە دژی ژن و مناڵ لە زۆربەی كاتەكاندا، و لەو بابەتانەیە كە تێكدان بە خۆیەوە دەبینێ بۆ تێگەیشتنی راستەقینەی قورئان و سونەتی پێغەمبەر.

شێخ تەیب لە لێدوانێكیدا لە میانەی بەرنامەیەكی هەفتانەیدا لە كەناڵی ئاسمانی فەرمیدا وتی : ئەوانەی دەڵێن ئەسڵ لە هاوسەرگیریدا فرە ژنیە بەهەلەدا چوون، لەسەر بەرپرسیاریەتی تەواوی خۆم، ئەسڵ لە قورئاندا ئەوەیە كە خوا دەفەرموێ (خفتم الا تعدلوا فواحدە ).

شێخ تەیب ئاماژەی بەوەش كرد، پێویستە لەسەرمان ئەو ئایەتانەی باسی فرە ژنی دەكات بە شێوەیەكی تەواو بیخوێنینەوە، هەندێ تەنیا ئەوە دەخوێنێتەوە مپنی وپلاپ ورباع، ئەمە بەشێكە لە ئایتەكە نەك تەواوەتی بێت، چونكە ئایەتەكە پێش و پاشی هەیە".

شێخی ئەزهەر دەپرسێت، ئایا موسڵمان هەر بە راستی ئازادە لەوەی ژنی دووەم و سێیەم و چوارەم بهێنێ؟ یان ئەم ئازادیە چەند مەرجێكی تێدایە؟ بەمانای ئەوەی ئازادیەكە مافی مەرجداری، یاخود دەتوانین بڵێین ئەوە پێدانی یارمەتیە، یارمەتیش پێویستی بە هۆكار هەیە، ئەگەر هۆكار نەبێت یارمەتیەكە هەلدەوەشێتەوە".

فرەیی و مەرجەكان
شیخ تەیب فرەیی بە مەرجی دادگەریەوە دەبەستێتەوە، ئەگەر دادوەری نەبێت فرەیی حەرام دەبێت، ئەوەشی دووپاتكردەوە دادگەری پەیوەست نیە بە ئەزمونكردنەوە بەمانای ئەوەی كەسێك ژنی دووەم بێنێ ئەگەر دادگەر بێت بەردەوام بێت و ئەگەر دادگەر نەبێت لێی جیاببێتەوە، یان ئەگەر تەنها لە نەبونی دادگەری بترسێ فرەیی حەرام بكات، قورئان دەفەرمۆی ئەگەر ترسان لەوەی دادگەر نەبن، ئەوا یەك ژن بهێنن.

ئەم هەڵوێستەی شێخی ئەزهەر بە شێوەیەكی خێرا لەلایەن ئەنجومەنی نەتەوەیی بۆ ژن پێشوازی لێكرا لەسەر زاری سەرۆكەكەیەوە (مایا مرسی) لە رێگەی بەیاننامەیەكەوە كە لە رۆژی شەممەدا بڵاوكرایەوە و سوپاسی شێخ كراوە دەربارەی ئەو قسە حەقەی كردویەتی بەبێ هیچ مەبەستێك، بەلكو پالنەری رۆشنگەری عەقڵ و دەرخستنی حەق وتویەتی. و دووپاتكردنەوەی بەردەوام لەسەر ئەوەی كە ئایینی پاكی ئیسلام رێزی لە ژن ناوەو مافی زۆری پێ بەخشیوە.

لەسەر تۆرە كۆمەلایەتیەكانیش، هەلوێستەكەی شێخی ئەزهەر كارلێكردن و كۆمێنتی زۆری بەدوای خوێدا هێناوە؛ هەندێكیان بە توندی پشتگیری لێ دەكەن و هەندێكی تریش بە توندی نەیاری دەردەبڕن.

سەرچاوە: الجزیرە
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا