راهێنەرى بەرشەلۆنە دوو رۆژ پشوو بە یاریزانەکانى دەدات

sharpress.net

401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/03/2019‌

شارپرێس:
راهێنەرى بەرشەلۆنە دوو رۆژ پشوو بە یاریزانەکانى دەدات و سێشەممە دەست بە ئامادەکاریەکانیان بۆ جامى سوپەرى کەتەلۆنیا دەکەنەوە.


رۆژنامەى مۆندۆى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە "ئیرنستۆ ڤاڵڤێردى راهێنەرى بەرشەلۆنە دوو رۆژ پشووى بە یاریزانانى تیپەکەى داوە، بۆ ئاهەنگگێران بەهۆى بردنەوەى کلاسیکۆکان لە یانەى ریاڵ مەدرید".

ئەوەش دوای ئەوە کە شەوی ڕابردو بەرشەلۆنە ەو لە هەفتەى ٢٦ى خولى ئیسپانیا، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە ریاڵ مەدریدى بردەوە و هەفتەى رابردووش لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى پێش کۆتایى جامى شاى ئیسپانیا بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر سەرکەوتنى بەسەردا تۆمارکرد، کە هەردوو یارییەکە لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو.

هـ ـ ب







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved