فیفا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی له‌یاسای تۆپی پێدا ده‌كات

sharpress.net

540 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/03/2019‌

شارپرێس:
یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی له‌یاساكانی تۆپی پێدا ده‌كات، كه‌ دیارترینیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵانه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ست یان ئه‌نیشك تۆمارده‌كرێن.

فیفا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڕیاریدا ئه‌و گۆڵانه‌ی ته‌نانه‌ت به‌بێ مه‌به‌ست به‌ ده‌ست‌و ئه‌نیشك تۆمارده‌كرێن، له‌وه‌رزی داهاتوه‌وه‌ هه‌ژمار نه‌كرێن.

یاسایه‌كی نوێی دیكه‌ی فیفا كه‌ گۆڕانكاری تیادا كردوه‌ ئاڵوگۆڕی یاریزانانه‌ له‌كاتی یارییه‌كاندا، كه‌ له‌وه‌رزی داهاتووه‌وه‌ له‌نزیكترین هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی یاریگه‌‌و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ یاریزانه‌كان ئاڵوگۆڕ بكرێن نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌نته‌ری یاریگه‌، ئه‌وه‌ش بۆ به‌هه‌ده‌رنه‌دانی كات له‌لایه‌ن یاریزانانه‌وه‌.

هاوكات بڕیاردراوه‌ ڕاهێنه‌ران‌و تیمی هونه‌ری یانه‌كان چیتر وه‌ك ڕابردوو به‌شێوه‌ی زاره‌كی له‌دوای هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو ده‌رنه‌كرێن، به‌ڵكو به‌كارتی سور بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved