ڕاهێنه‌ری تۆتنهام له‌ڕێگه‌ی ئه‌دێله‌وه‌ فێری ئینگلیزی بووه‌

sharpress.net

643 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/03/2019‌

شارپرێس:
ماوریسیۆ پۆتچینیۆ، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی ده‌ڵێ، ئه‌دێلی گۆرانیبێژ هۆكارێك بوه‌ بۆئه‌وه‌ی فێری زمانی ئینگلیزی ببێت.

پۆچینیۆ له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كاتێك له‌ئیسپانیاوه‌ چوه‌ته‌ ئینگلته‌را بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی تۆتنهام، زمانی ئینگلیزی نه‌زانیوه‌ ‌و هه‌رچه‌نده‌ مامۆستاشی هه‌بووه‌ به‌ڵام به‌خێرایی نه‌یتوانیوه‌ فێر ببێت.

به‌وته‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌، به‌هۆی گۆرانی سكایفال-ی ئه‌دێلی گۆرانیبێژه‌وه‌ توانیویه‌تی دواتر به‌شێوه‌یه‌كی باش په‌ره‌ به‌زمانی ئینگلیزییه‌كه‌ی بدات.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved