مباپی دەبێتە مەترسی بۆ سەر میسی

sharpress.net

355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/03/2019‌

شارپرێس:
كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بووەتە مەترسی بۆ سەر لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە.

میسی بەتۆماركردنی 25 گۆڵ گۆڵكاری پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپایە، بەڵام مباپی نزیكترین ركابەرە لێیەوەو رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی بێبەشی بكات لەبردنەوەی نازناوی پێڵاوی ئاڵتوونی بۆ ئەمساڵ.

مباپی بەتۆماركردنی دوو گۆڵ لەیاری پاریس سان جێرمان‌و كان ژمارەی گۆڵەكانی كردە 24 گۆڵ‌و ئێستا بەیەك گۆڵ لەدوای میسییەوە.

لەدوو ساڵی رابردوو میسی وەك گۆڵكاری خولە گەورەكانی ئەوروپا پێڵاوی ئاڵتوونی بردووەتەوەو لەمساڵیشدا چاوی لەوەیە ئەو نازناوە بەرێتەوە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved