گرنگترین تایبەتمەندییەكانی كاتژمێرە نوێیە زیرەكەكەی ئەپڵ (+وێنە)

جیهان

04/03/2019‌ 833 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵ بەم نزیكانە نەوەی پێنجەمی كاتژمێرە زیرەكەكانی "Apple Watch" بەتایبەتمەندی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

كاتژمێرەكەی كۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندی چاودێریكردنی ئامارەكان‌و خەو و لێدانەكانی دڵ‌و جوڵەی رۆژانە تۆمار دەكات.

كاتژمێری "Apple Watch-5" بەهۆی تۆماركردنی ئەو ئامارانە، بەكارهێنەر ئاگاداردەكاتەوە لەبوونی كێشەی تەندروستی، هەروەها هۆشداری دەدات لەدۆخە مەترسیدارەكان.

هاوكات كاتژمێرەكە پلەی گەرمای لەش دەپێوێت‌و لەكاتی بەرزو نزم ئاگاداری دەدات بەمبەكارهێنەر، كە كامێرای تایبەتی هەیە، لەگەڵ بوونی چەند تایبەتمەندییەكی تر.

وردەكاری تایبەتمەندییەكان لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرانەكراوەو رەنگە لەكۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ بەرهەمە نوێیەكانی كۆمپانیا ئەمریكییەكە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح