تەنیا لەشەش وڵات یەكسانی تەواوی ژن لەگەڵ پیاوان هەیە

جیهان

04/03/2019‌ 960 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر تۆ ئافرەتیت‌و دەتەوێت بەشێوەیەكی یەكسان لەگەڵ پیاوان مامەڵەت لەگەڵ بكرێت ، ئەوە دەبێت تۆ لەیەكێك لەو شەش وڵاتەی جیهان بژیت.

رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی راپۆرتێكی بانكی نیودەوڵەتی بڵاوكردووەتەوە، كە بەپێی راپۆرتەكە هەریەك لە وڵاتەكانی " فەرەنسا و بەلجیكا و لۆكسمبۆرگ و لاتیڤیا و دانیمارك و سوید "، بەیاسا یەكسانییان لەنێوان ژن و پیاودا چەسپاندووە .

راپۆرتەكەی بانكی نیودەوڵەتی لەسەر "ژن و كار و یاسا" بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەم هەفتەیەدا بڵاوكراوەتەوە و  هەڵسەنگاندنی بۆ جیاكاری بەرانبەر بە ژنان لە ١٨٧ وڵات كردووە ، پێیوایە لەوەتەی دەیەی ڕابردووەوە هیچ وڵاتێك مافی یەكسانی بۆ ژنان و پیاوان نەچەسپاندووە .

پێنوێنەكە هەشت ئاماژەی دیاریكردووە، كە كار دەكاتە سەر ئەو بڕیارە ئابوورییانەی ژنان دەیدەن ، ئەو ئاماژانەش هەر لەئازادیی هاتن و چوون تا دەگاتە موچەی خانەنشینی دەگرێتەوە.

هەروەها بەپێی هەڵسەنگاندنی بانكی نێودەوڵەتیش تەنیا ٦ وڵات سەرجەم خاڵەكانیان تێدا بووە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی 
سەرچاوە: پێگەی ئەلیكترۆنی sputnik