ئەساڵە نەسری داوا دەكات رەگەزنامەی وڵاتێكی عەرەبی بەپەلە پێبدرێت

هەمەڕەنگ

04/03/2019‌ 862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەساڵە نەسری سوری هونەرمەندی دیاری عەرەب، داوای كرد بە پەلە رەگەزنامەی وڵاتێكی عەرەبی پێبدرێت.

ئەساڵە نەسری دوای سەردانی بۆ بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرت‌و مانەوە لەمیسر داوای كرد، كە بەخێرایی رەگەزنامەی میسری پێبدرێت.

ئەساڵە نەسری راشیگەیاند، پێویستە رەگەزنامەی میسری وەربگرێت، بۆ ئەوەش دەبێت رێگەیەكی تایبەتی بۆ بدۆزرێتەوە.

ئەساڵە نەسری هاوسەرگیری لەگەڵ دەرهێنەری ئەمریكی بەرەگەز فەڵەستینی تارق عەریان، كردووە، كە ئەوە دووەم هاوسەرگیری بوو، دوای جیابوونەوەی لەسەرمایەداری سوری ئەیمەن زەهەبی.

هـ ـ ح