فیفی عەبدە وەڵامی ئەو كەسانە دەداتەوە رەخنەیان لێگرتووە

هەمەڕەنگ

04/03/2019‌ 932 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیفی عەبدەی سەماكاری میسری وەڵامی ئەو كەسانەی دایەوە، كە لەسەر دوا گرتەی ڤیدیۆیی رەخنەیان لێگرتبوو، هێرشیان كردبوویە سەری.

فیفی عەبدە دوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، رەخنەی زۆری لێگیرا، بەوەی میسرییەكان پرسەداربوون‌و ئەویش سەمای كردووەو بڵاویكردووەتەوە.

لەبەرانبەر ئەوەدا فیفی عەبدە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: ئەو سەمای بەجلی رەش‌و بەگۆرانی "سلامی" كردووە، ئەوەش نیشانەی پرسەداری‌و غەمگلینییەتی بۆ ئەو رووداوە.

هەفتەی رابردوو رووداوێكی شەمەندەفەر لەمیسر روودا بەو هۆیەوە چەندین كەس بوونە قوربانی، كە ئەوە كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كرد.

هـ ـ ح