گواردیۆلا باس لەپێكانەكەی دی برۆین دەكات

sharpress.net

376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/03/2019‌

شارپرێس:
كیڤین دی برۆینی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی مانچستەری ئینگلیزی بۆ ماوەیەك لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە، ئەوەش بەقسەی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانە ئینگلیزییەكە.

پیپ گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە كیڤین دی برۆین بەهۆی پێكانەكەی ناتوانێت بەشداری یارییەكان بكات‌و بۆ ماوەی دوو هەفتە دووردەكەوێتەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەو یاریزانە بەلجیكییە لەماسولكەكانی رانی تووشی پێكان بووە، بۆ چاكبوونەوەش پێویستی بەپشووی باشە، چونگە گرژبوونی زۆری هەیە.

لەیاری رۆژی شەممە كیڤین دی برۆین لەیاری مانچستەر سیتی‌و ئیڤەرتۆن تووشی پێكان بوو، بەو هۆیەشەوە یاریگای جێهێشت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved