دەرگاكانی جەهەنم چاوەڕوانی ترامپ دەكەن.. سیناریۆكانی ئەمریكا بۆ شەڕی كۆریای باكوور

جیهان

04/03/2019‌ 6785 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"یاری جەنگێكی مەترسیدار"، راپۆرتێكی نوێ بەم شێوەیە باسی ئەو مەترسییانە دەكات، كە رووبەرووی جیهان دەبێتەوە لەحاڵەتی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەمەریكا و كوریای باكوور.

ماڵپەڕی " ناشیونال ئینترست"ی سەربازی ئەمەریكی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوەو ناوی لێناوە "دەرگاكانی جەهەنەم"، كە هەڕەشە لە جیهان دەكات، بەهۆی ئەو یارییە مەترسیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دەیكات.

بەپێی ماڵپەڕە ئەمەریكییەكە، وروژاندنی سەرلەنوێی دێوەزمەی كوریای باكوور لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپەوە، دووبارە ئەگەری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەمیانی ململانێیەكی توندا بەهێز دەكات.

لوتكەی نێوان ئەمەریكا و كوریای باكوور ،كە لە هانۆی بەسترا لە رۆژانی 27-28 ی شوبات، بەبێ واژووكردنی گەڵاڵە نامەیەكی هاوبەش، كە پێشتر پلانی بۆ دانرا بوو، پێش ئەو ماوەیەش لەخشتەی كاتی كۆشكی سپیدا روونكرابووەوە، ئەمەش دووبارە ئەگەری گەیشتن بە پێكدادانی سەربازی نێوان هەردوو وڵاتەكەی نزیك كردەوە.

پێشبینی دەكرا لە لوتكەی هانۆی نێوان دناڵد ترامپ‌و كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور چەند رێككەوتنێك واژووبكرێت، ئەوەش دەربارەی داماڵینی چەكی ئەتۆمی و بەهێزكردنی پرۆسەی ئاشتی هەرێمایەتی و باشكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وانشتۆن و پیۆنگ یانگ، بەڵام ترامپ ئاماژەی بەوە هەردوولا بەباشیان زانیوە ئەمە دوابخەن.

لەهەمان چوارچێوەدا، كۆشكی سپی رایگەیاند، نەگەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ كوریای باكووردا لە لوتكەی هانۆی، بۆ حەزی سەرۆكی ئەمەریكا ترامپ دەگەڕێتەوە، كە نەیویستووە هەمان هەڵەی باراك ئۆباما دووبارە بكاتەوە، كە لەگەڵ ئێران كردی.

ترامپ دەیەوێن لەكۆتاییدا بگاتە رێككەوتنێك بۆ داماڵینی چەكەكانی پیۆنگ یانگ ، لەبەرانبەر چەند دەسكەوتێكی ئابووری بۆ كوریای باكور.

هەردوو سەرۆك بۆ یەكەمجار لە لوتكەیەكی مێژوویی چاوەڕواننەكراودا لە سەنگافورە لە حوزەیرانی رابردوو چاویان بەیەكتری كەوت و بووە مایەی نزیكبوونەوەیەكی بەرچاو لە نێوان هەردوولادا لەم ماوەیەی دواییدا.

ماڵپەڕە سەربازییە ئەمریكییەكە ، سێرەی لە چەندین كێشەی گەورە گرتووە، كە سوپای هەردوولا رووبەرووی دەبنەوە لەكاتی هەلگیرساندنی جەنگی راستەوخۆدا لە نێوان هەردوو ولات.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردوزوە، سوپای ئەمەریكی لەسەرەتادا رووبەرووی پاترییەكانی تۆپی كوریای باكوور دەبێتەوەو ناتوانێت بە ئاسانی بیوەستێنێ و لە هەمان كاتدا توانای ئەوەی هەیە بگاتە سیئولی كوریای باشوور بە ئاسانی، سەرەرای ئەوەی سوپای كوریای باكورو دەتوانێت بە شێوەیەكی بەرچاو هێزەكانی ئەمەریكا و كوریای باشوور بەهیلاك بەرێ.

بەڵام ئەو سیناریۆیەی، كە رەشبینی زۆری تێدایە، ئەوەیە دەستێوەردانی ئەمەریكاو كوریای باشوور وا دەكات وڵاتی چین لەرووی سەربازییەوە بەشداری جەنگ بكات.

راپۆرتەكە سێرەی لە سێ خاڵی سەرەكی یەكلاكەرەوە گرتووە لەدەرگاكانی جەهەنەم، كە لە حاڵەتی جەنگ دژی كوریای باكوور هەڵدەگیرسێت:

چەكی ئەتۆمی كوریای باكوور.
توانای تۆپهاوێژەكانی كلاسیكی كوریای باكوور و كوتانی ناوەراستی سیئول بەتەواوەتی و وێران كردنی سوپاكەیەتی بە شێوەیەكی گشتی.

ئاڵینگارەكانی دیبلۆماسی تایبەت بە گرەنتی جبەخانەی پیۆنگ یانگی ئەتۆمی، لە حاڵەتی شكستهێنانی رژێمی دەسەڵات و ئەگەری بەرپابونی جەنگی ناوخۆیی.

توێژەری سەربازی مایكل مازار دەڵێت: زۆر بە سانایی، سوپای ئەمەریكا ئەوەندە هێزی نییە بچێتە نێو كوریای باكوورەوە و چەكە ئەتۆمییەكانی پەك بخات، یاخود پرۆسەی جۆری ئەنجامبدات بۆ سیناریۆكانی دوا ململانێ یان رووخانی پیۆنگ یانگ، هەروەها ئەوەشی روونكردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی كوریای باكور چەكی ئەتۆمی هەیە، وا دەكات داگیركردنی زۆر ئاستەم بێت. سەرەرای ئەوەی، توانا ئەتۆمیەكانی وا دەكات هەر جوڵاندێك لە دژی باجەكەی قورس بێت، لە نەبوونی هێزێكی گەورە بۆ كۆنترۆل كردنی هێزە ئەتۆمیەكەی.

دەریایەك لە ئاگر
هەرچی جبەخانە تۆپخانەكانێتی، كە دەگاتە نزیكەی 10 هەزار پارچە تۆپ، زۆر بە روونی دیارە كە سیئول دەكاتە دەریایەك لە ئاگر. 

توێژەرەكە ئەوەشی روون كردۆتەوە، هەتا ئەگەر بێت و ئەمەریكاو كوریای باشور هەوڵی پرۆسەی سنوردار بدەن بۆ دەستگرتن بەسەر (كاسیۆنگ)؛ ئەو بەرزاییانەی كە تۆپەكانی لەسەردانراوە بە ئاراستەی سیئول، ئەوا بابەتەكە مەترسی زۆر هەڵدەگرێ.

راپۆرتەكە هێما بۆ ئەوە دەكات، بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو بەرزاییانە چەند هەفتەیەكی دەوێ تا بگەن بەو تۆپهاوێژە شاراوانە، و توپهاوێژی كلاسیكی یاخود هێرشی ئاسمانی ناتوانێ تێكیان بشكێنێ، و تەنها رێگەی وشكانی هەیە بۆ داگیركردن، ئەمەش دیشان مەترسی ئەتۆمی زیندوو دەكاتەوە.

هەرچی كێشەی دووەمە، سەبارەت بە داگیركردنی سنوردار، ئەوا پێوستی بە هێزێكی ئیجگار زۆر هەیە، كە دوو فەیلەقی تەواوەتی كوریای باشورو هێزێكی گەورەی ئەمەریكی دەوێت.

توێژنەوە سەربازیەكان دەلێن: ئەگەر بێت و ئەم هێزە زۆرە سەركەوتو بن لە كارەكەیان رەنگە ماوەی هەفتەیەكی تەواوی بوێت بۆ بەزاندنێكی روونی ئەو خاڵە سەربازیانە.

بەڵام كێشەیەكی تر ئەوەیە، ئەو زیانانەی سوپای كوریای باشور رووبەرووی دەبێتەوە ئێجگار زۆر دەبن، و پێشبینی لەناوچونی دەیان هەزار سەرباز دەكرێت، و لە هەمان كاتدا گرەنتی پاراستنی شوێنەكانی چەكی كۆكوژ ناكات بە شێوەیەكی روون.

دەرچەیەكی تەسك
تاكە سیناریۆی كاریگەر لە جەنگ دژی كوریای باكور، بریتیە لە هێرش كردن بۆ سەری بە جۆرێك كە پێی دەڵێن دەرچەیەكی تەسك، ئەمەش خۆی لە هێرشی ئەمەریكا و كوریای باشوردا دەبینێتەوە لە خاڵێكی دیاریكراو و بەشێوەیەكی بەهێزو پاڵپشتی هێزە هێرش بەرەكان بەتەنها، بۆ گەیشتن بەبەرزاییەكانی كایسۆنگ و لەناوبردنی بە شێوەیەكی تەواوەتی، ئەمەش ئەگەر بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لەلایەن كوریای باكورەوە زیاتر دەكات.

مازار دەربارەی ئەم رێگەیە دەڵێت: هێرشی لەم جۆرە تواناكانی كوریای باكور بە شێوەیەكی بەرچاو لەناو دەبات، و دەبێتە بەربەستێكی مەترسیدار لە بەرگریكرنیدا. بەڵام ئەوەشی وت: كاری هەرە قورس لەسەر سیئۆل دەبێت لە چونیەتی گەیشتنی بە پیۆنگ یانگ، چونكە كوریای باكور زنجیرەیەك بەرگری هەیە بۆ پاراستنی پایتەختەكەی.

جەنگی ئەتۆمی
بەلام دەربارەی گرەنتی پاراستنی چەكە ئەتۆمیهكان، ئەمە كێشەی هەرە مەترسیدارە، كە پێویستە هێزە ئەمەریكیەكان بیریان لەمەدا چڕ بكەنەوە.

راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سوپای ئەمەریكا پلانی تۆكمەی هەیە لە پێناو دەستگرتن بەسەر چەكە ئەتۆمیەكاندا لە پاش مردن یان كوژرانی كیم جۆنگ ئون، لە میانی ئەو جەنگەدا، و ترس لە هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی وا دەكات ئەو چەكانە لە شوێنێكی باشدا بن.

بەڵام ئەو پلانە ئەمەریكیە رووبەرووی مەترسیەكی گەورە دەبێتەوە بەوەی هەر جێگرەوەیەكی كیم جۆنگ ئون بیەوێ دەست بەسەر ئەو چەكانەدا بگرێت و وەك هێزێكی سیاسی بێت بۆ ئەو.

هەر جێگرەوەیەكی سەرۆكی كوریای باكور دەتوانێ بە ئاسانی ئەو چەكانە بشارێتەوە، و دوور بێت لە چوارچێوەی هێزی ئاسمانی ئەمەریكی، و هەر هێرشێكی ئاسمانیش بۆ سەر شوێنەكانی شكست دەهێنێت، هەروەك لە پێشدا ئەمەریكا لە عێراق شكستی هێنا.

ستاسی بتیجون، بەرێوەبەری هاوبەش لە ناوەندی راندی سەربازی وتی : " تواناكانی كوریای باكور لە شاردنەوەی چەكە ئەتۆمیەكانیان توشی سەرشورمانی كردم، دۆزینەوەی ئەو چەكانە یان ماددەی ئەتۆمی لەلایەن ئەمەریكاو كوریای باشورەوە نیمچە ئاستەمێكە".

لە كۆتاییدا، بتیجۆن دەڵێ: هەموو ئەمانە بەلایەك، و باسی دەستێوەردانی چین ناكەم لە جەنگەكەدا، چونكە هەموو هاوسەنگیەكان هەڵدەگەڕێنێتەوە، و هەر بەراستی دەبێتە كردنەوەی دەرگاكانی جەهەنەم بە رووی هێزە ئەمەریكی و هاوپەیمانەكانیدا.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا