شارپرێس:
ژنێكی خانەنشینی تەمەن ٨٢ ساڵی رووسی ، هەفتانە سێ جار رێگایەكی شاخاوییو ناخۆش دەبڕێت تا پۆستەكانی خەڵكی دۆڵی تسی بەگەیەنێتە جێی خۆی .
یكاتیرینا دزالایفا ئۆتارایفا بۆ ماوەی نزیكەی نیو سەدە سەرۆكی نووینگەی پۆستەی دۆڵی تسی بووە لەكۆماری ئۆسیتیای باكوور ، ماوەیەك لەیەككاتدا وەك بەرێوەبەر و یاریدەدەری پۆستەچیش كاری كردووە .
یكاتیرینا دوای ئەوەی نووسینگەی پۆستەی تسی بەهۆی كەمی ژمارەی خەڵكەكەیەوە داخرا ، گواسترایەوە بۆ ناوەندی پۆستەی گوندی بۆرۆن ، بەو جۆرە یكاتیرینا هەفتانە سێ جار لە گوندەكەیەوە كە ناوی "میزورە" دەروات بۆسەر كارەكەی .
ئەو فەرمانبەرە بەتەمەنە پۆستەچییە دەڵێت: لەساڵی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو پۆستە و نامەی خەڵكیم دەگواستەوە لەكاتێكدا ئەو كاتە بارودۆخ زۆر ناخۆش بوو ، هاتوچۆش لەنێوان شارۆچكەكانی ناوچەكە بەپێ بوو ، بەتەنیا لەنێوان تسی و بیرون پۆستەم دەگواستەوە .
ئەو ئافرەتە خانەنشینە ئۆسیتییە دەڵێت : ئەو زۆر دەترسا لەوەی لەچوارچێوەی دیواری ماڵەوە بمێنێتەوە و كارێك نەكات كە حەزی لێبێت ، بەڵام ئیستا سەرەرای ئەوەی هەفتانە ڕێگایەكی دوور و دریژ و سەخت دەبڕێت ، بەڵام ئەو زۆر چێژ لەو كارەی وەردەگرێت .
یكاتیرینا دەشڵێت: جارێكیان لەسەر یەكیك لە ڕێگا شاخاوییەكان ڕووبەرووی گورگێك بۆتەوە ، بۆیە لەترسان ناچار بووە بچێتە سەر یەكێك لە ستوونە كارەباییەكان تا گیانی خۆی بپاریزێت .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی