سەرچاوەیەكی نزیك لەوەزیری دارایی: بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكات

sharpress.net

4845 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/03/2019‌

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی نزیك لەفوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكرد، كە بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكات.

سەرچاوەكە قسەی بۆ پێگەی كەناڵی "السومریە نیوز" كردووە، كە ئاشكرایكردووە، وەزیری‌ دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی شایستە داراییەكان و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەم ساڵ بەپێی پشكی دیاریكراو لە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2019 دەركردووە.

سەرچاوەیەكە ئاشكراشیكردووە، شایستە داراییەكانی‌ 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2017ی فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی پاسپۆرت و فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانیش خەرج كراوە.

یاسای بودجەی عێراق بەجیا لەپرسی هەناردەی نەوت، لەخاڵی جیمی مادەی 10 حكومەتی بەغدای پابەندكردنی بەخەرجكردنی موچەی فەرمانبەران‌و پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان.





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved