بەهۆی فەرمانگەیەكەوە عێراق ١٥ ملیار دۆلار زیان دەكات

عیراق

04/03/2019‌ 1166 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یوسف كیلابی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی "نەسر"، كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات ، دەڵێت: عێراق تەنیا بەهۆی فەرمانگەیەیكەوە ١٥ ملیار دۆلار زیانی كردووە .

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەتویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر دەشڵێت: ئەو زەرەرەی عێراق چی بەشێوەی راستەوخۆ، یان بەشێوەی  ناڕاستەوخۆ بەهۆی فەرمانگەی ڕێپێدان و گرێبەستە نەوتییەكان بەریدەكەوێت دەگاتە ١٥ ملیار دۆلار .

بەقسەی كیلابی بێت ئەو زەرەرە  گەورەیە تەنیا پەیوەستە بەكێڵگەی نەوتی بەدرە و دەستبەرداربوونی كۆمپانیای نەوتی گازپرۆمی رووسی لەبەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی " زەروە".

پێش  چەند رۆژێكیش كیلابی وتی: ئەو گەندەڵییەی لە وەزارەتی نەوتی عێراق هەیە بەجۆرێكە ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت ، چونكە گرووپی مافیای دەستیان بەسەر ئەو دامەزراوەیەدا گرتووەو بەئارەزووی خۆیان یاری بەسەروەت و سامانی گەلی عێراقەوە دەكەن ،  بێئەوەی هیچ دامەزراوەیەكی چاودێریی وەك دەستەی نەزاهەو دیوانی چاودێری دارایی بتوانن چاودێرییان بكەن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی