وێڵز وەزیرێك بۆ ئەو كەسانەی هێشتا لەدایكنەبوون دادەمەزرێنێت

جیهان

04/03/2019‌ 1501 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
سۆفی هاو ، یەكەم ئافرەتە، ڕەنگە تاكە كەسیش بێت تاوەك بەرپرسیارییەتی نەوەكانی داهاتوو بگرێتە ئەستۆ .

حكومەتی ویڵزی سەر بە شانشینی یەكگرتوو (بەریتانیا)، بڕیاریدا دەسەڵاتی یاسایی ببەخشێت بەسۆفی هاو  تا نوێنەرایەتی یاسایی ئەو كەسە وێلزییانە بكات، كە هێشتا لەدایكنەبوون، لەو رووەشەوە خاوەن دەسەڵاتێكی فراوانە.

بەو مانایەی سۆفی فەرمانبەرێكی كەرتی گشتییەو ئەو كەسانەی ئەو نوینەرایەتییان دەكات ناتوانن ڕای خۆیان دەرببڕن، یان ناتوانن پێمان بلێن ئایا وەزیرەكەیان ئەركەكانی خۆی بەباشی ڕادەپەڕێنێ یاخود نا .

بەپێی ئەو راپۆرتەی رۆژنامەی " The Guardian" ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە  ، كۆمەڵە بابەتێك هەیە سۆفیا دەتوانێت بەرگری لێبكات ، وەك ئەو كارەسانەی پەیوەندییان هەیە بە گۆرانی كەشوهەوا و  لەناوچوونی مێرووەكان و پیسبوونی ئاو و هەوا و گەشەی دانیشتووان ، ئەوە لەو بابەتانەن كە دەكرێت نەوەك تەنیا كاریگەرییان لەسەر مرۆڤەكانی ئیستا هەبێت ، بەڵكو كاریگەریی لەسەر نەوەكانی ئایندەش دادەنێت .

لەسەر ئەو بنەمایە سۆفی تەمەن (٤١) ساڵ ، ئەركەكەی بەپێی ئەو بەرپرسیارێتییە یاساییەكەی هەیەتی بریتییە لە پێشكەشكردنی ڕاوێژ  بە حكوومەتی وێڵز و كەرتی گشتیی لە هەرێمی وێڵز  ، بەوەی كە نابێت بڕیارە سیاسییەكان زیان لە نەوەی داهاتووی ویلز بدەن .

سۆفی لەساڵی ٢٠١٦ وە ئەو ئەركەی وەرگرتووە دەڵێت "بەنسبەت منەوە ئەوە گەورەترین گۆڕانكاریی رۆشنبیرییە كە وێڵز بەخۆیەوە بینیوە".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی