نیمار دەرگای رۆشتنی لەپاریس سان جێرمان دەكاتەوە

sharpress.net

224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/03/2019‌

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان دەرگای رۆشتنی لەیانەی پاریس سان جێرمان كردەوە.

نیمار بەلێدوانێكی بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی دەرگای رۆشتنی كردووەتەوەو رایگەیاندووە، بڕیاری یاریزانی تۆپی پێ‌ لەمانەوە، یان رۆشتن لەیانەیەك بەخێرایی دەگۆڕێت.

یاریزانە بەرازیلییەكە راشیگەیاند، كە ئەو ئێستا لەپاریس سان جێرمان دڵخۆشە، بەڵام واتای ئەوە نییە، تا كۆتایی ژیانی وەرزشی لەو یانەیە دەمێنێتەوە.

نیمار لەهاوینی 2017 لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كردو تائێستا زۆرترین دەنگۆی لەسەر رۆشتنی لەو یانە پاریسییە لەسەر بڵاوبووەتەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved